سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  هێزێكی عیراق بەچەكی قورسەوە گەیشتنە شەنگال
به‌روار: 26/03/2018

دوای لێدوانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی داگیركردنی شەنگال، هێزێكی زۆری سوپای عیراق بەچەكی قورسەوە گەیشتنە قەزاكە.

ئەمڕۆ 25ی ئاداری 2018، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی داگیركاری شەنگالی لەخاكی عیراق راگەیاندو وتیشی:

 دەچینە شەنگال لەباكوری عیراق و لەئێستادا بەشێك لەهێزەكانمان چونەتە ناوەوە.

دوای لێدوانەكەی ئەردۆگان، وەزارەتی بەرگری عیراق رایگەیاند: بەهەمو توانیایەكیانەوە بەرگری لەسەروەری خاكی عیراق دەكەن، بۆ رێگریش لەهاتنی سوپای توركیا، هێزێكی زۆری سوپای عیراق بەچەكی قورسەوە گەیشتنە شەنگال.

لەوبارەیەوە غەیاس سورچی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەواوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی زۆری سوپای عیراق بەچەكی قورسەوە گەیشتونەتە قەزای شەنگال.

وتیشی: هێزەكەی عیراق گەیشتونەتە سنوری نێوان عیراق و سوریا، ئەوەش دوای كشانەوەی گەریلاكانی پەكەكە لەو ناوچەیە كە لەدوای داگیركردنی شەنگالەوە لە 3ی ئابی 2014ەوە رێگریان لەپەلامارەكانی داعش و جموجوڵی تیرۆرستان لەو سنورەی نێوان شەنگال و رۆژئاوای كوردستان كردوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە هێزەكەی عیراق ئەركی پارستنی سنورەكە دەگرنە ئەستۆو رێگری لەهەر جموجوڵێكی سەربازی دەكەن لەناوچەكەدا.

 PUKmedia