سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  هه‌سه‌ده‌: له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا زیاتر له‌ 60 تیرۆرستمان كوشتووه‌
به‌روار: 26/03/2018

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPG ئاشكرای ده‌كات له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا نۆ چالاكیان ئه‌نجامداوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 60 تیرۆرست و سه‌ربازی تورك كوژراون و جه‌ختیش له‌ به‌رده‌وامی چالاكیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

بروسك حه‌سه‌كه‌ وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPG له‌ لێدوانێكدا چالاكیه‌كانی سێ ڕۆژی ناو شاری عه‌فرینی دژی سوپای توركیاو گروپه‌ چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئاشكرا كردو وتی:  به‌یانی رۆژی 24/3/2018 یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی هێزه‌كانمان چالاكیه‌كی جۆریان له‌ ناو كه‌تیبه‌ی ( ته‌فخیخ)ی سه‌ر به‌ ( فه‌یله‌قی شام) له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی عه‌فرین ئه‌نجامدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 19 چه‌كداری كه‌تیبه‌كه‌و فه‌یله‌قی ( احرار ئه‌لشرقیه‌) كوژران، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێندران.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تاكو ئێستا  چه‌ند چالاكیان ئه‌نجامداوه‌، بروسك حه‌سه‌كه‌ وتی: له‌ ماوه‌ی ته‌نها سێ ڕۆژدا نۆ چالاكیمان دژی سه‌ربازانی تورك وچه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كان ئه‌نجامداوه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا زیاتر له‌ 60 چه‌كدارو سه‌ربازمان كوشتووه‌.

له‌ كۆتایشدا وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPG رایگه‌یاند: هه‌موولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ چالاكیه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت  تا هه‌موو خاكی عه‌فرین له‌ داگیركه‌ران و تیرۆرستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 PUKmedia