سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
چالاکیه‌کان ‌
  چەكداران لە ئەردۆگان هەڵدەگەڕێنەوەو توڕەیی زەیتون رادەگەیەنن
به‌روار: 27/03/2018
چەكدارانی چڵە زەیتون لە ئەردۆگان هەڵدەگەڕێنەوەو توڕەیی زەیتون ڕادەگەیەنن

چەكدارە توندڕەوەكانی سوریا كە هاوكاری سوپای توركیایان كرد لە داگیركردنی عەفریندا بەهۆی ڕاگەینراوێكی سەرۆك كۆماری توركیاوە كە ئاماژەی بەهەوڵی داگیركردنی تەل رەفعەت و كۆنترۆڵكردنی تەواوی عەفرین دەكرد، هەڵگەرانەوەو ئۆپراسیۆنی (توڕەیی زەیتون)یان دژی ئەردۆگان ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەك لە گروپی (احرار الشرقیە) ڕایگەیاند كە (توركەكان سەجەم چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریایان كۆكردۆتەوەو سەرباری پێدانی موچەكانیان پێیان ڕاگەیاندون كە ئۆپراسیۆنی عەفرین كۆتایی هاتووەو لە هێرش كردنەسەر تەل رەفعەت بوەستن)، ئەم ئاگاداركردنەوەیە یەكسەر بۆتە هۆی هەلگەڕانەوەی چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریاو داوای پێكهێنانی  ئۆپراسیۆنی (توڕەیی زەیتون)یان كردووە.

لەلایەكی ترەوە ماڵپەری (العهد الاخباری) چەندن تۆماری دەنگی دەستكەوتووە كە تۆماره دەنگیەكان لەنێوان سەركردەكانی ئەو گروپە توندرەوانە ئەنجامدراوە، لە یەكێك لە تۆمارە دەنگیەكان یەكێك فەرماندەیەك دەڵێت: پێویستە سەربازە توركەكان بفڕێنین تا وەك فشارێك دژی حكومەتی ئەردۆگان بەكاریبهێنینەوە، فەرماندەیەكی تریش دەڵێت: دوێنی لەگەڵ فەرماندەی سوپای توركیا لە عەفرین قسەم كردووەو پرسیارم دەربارەی تەل رەفعەت لێكردووە، ئەویش وتویەتی كەمێك ئارامتان بێت، كەچی ئەمرۆ پێیانوتین بەرەو تەل رەفعەت مەڕۆن.

هەر لە تۆمارە دەنگیەكەدا ئەو فەرماندانە داوا دەكەن چەكدارەكان لە ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتون پاشەكشێ بكەن و گوندە عەرەبیەكان كۆنترۆڵ بكەنەوە.

هەر لەسەر ئاڵۆزبوونی كێشەكە كەناڵی ئەلعالەمی ئێرانی بڵاویكردەوە كە زیاتر لە 30 چەكدار لە گوندی شێخ روز پاشەكشێیان كردووەو بەرەو خێوەتی ئاوارەكان رۆشتوون، هەروەها هەریەكە لە گروپەكانی (كفرنایا، چەكدارە هەڵگەراوەكانی بەرەی شام،گروپی سوڵتان حمزە، گروپی ئەحمەد شێخ لە تەل ڕەفعەت، گروپی جربل، ئەو گروپانەی لە شێخ روز بوون" لوای سوڵتان عوسمان، لوای صقور الشمال) لە عەفرین كشاونەتەوەو لە سوپای توركیا هەڵگەراونەتەوە.

هۆكارێكی تری هەڵگەرانەوەی ئەم گروپانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە توركیا دەیەوێت لە شەری دژی بەرەی نوسرە بەكاریانبهێنێت، ئەمەش زیاتر دوای وتەكانی مەولود چاوش ئۆغلۆ ئاشكرابوو كە لە كۆبوونەوەی سێ قۆلی لەگەڵ هاوتا ئێرانی و روسیاكە رایگەیاند توركیا شانبەشانی روسیا دژی بەرەی نوسرە دەجەنگێت.








pukmedia