سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
   وادەی جێبەجێکردنی سیستمە نوێیەکە ئاشکراکرا
به‌روار: 28/03/2018


وادەی جێبەجێكردنی سیستمی نوێی موچە ئاشكرادەكرێت، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت"سیستمی نوێی موچە لەمانگی 1ی 2018ەوە جێبەجێدەكرێت و موچەی مانگی 12ی سەرجەم فەرمانبەران پاشەكەوت دەكرێت" و دەشڵێت: وەكو وەزارەتی پێشمەرگە سیستمی نوێی موچە جێبەجێدەكەین.

ئەمڕۆ 28ی 3ی 2018، ئەنجومەنی وەزیرانی سیستمی نوێی پاشەكەوتی موچەی پەسەند كرد، كە بەگوێرەی سیستمەكە رێژەی پاشەكەوتی موچە لە(10%ەوە دەستپێدەكات بۆ 30%)ی كۆی موچە.

فەریق روكن جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە  راگەیاند: وەكو وەزارەتی پێشمەرگە پابەندین بەجێبەجێكردنی سیستمی نوێی موچە هاوشێوەی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم، بەڵام چاوەڕێی ئەوە دەكەین بەفەرمی نووسراوەكەمان بۆ بێت.

وتیشی"هەركاتێك نوسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی و خشتەی نوێی موچەمان بەدەست گەیشت، ئەوكات بەگوێرەی ئەو خشتەیە لیستی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە دەكەین".

سەبارەت بەوەی ئایا سیستمی نوێی موچە لەكەیەوە جێبەجێدەكرێت، فەریق روكن جەبار یاوەر وتی"بەپێی لێدوانی وەزارەتی دارایی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی چارەسەركردنی كێشەی موچە، موچەی مانگی 12ی ساڵی 2017ی سەرجەم فەرمانبەران پاشەكەوت دەكرێت و نادرێت، سیستمی نوێی پاشەكەوتی موچە لەمانگی (1)ی 2018ەوە جێبەجێدەكرێت".

وتیشی"لەسیستمی نوێی موچەدا رێژەی پاشەكەوت كەمكراوەتەوە، بۆیە نەك تەنیا لەبەرژەوەندی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵكو لەبەرژەوەندی سەرجەم فەرمانبەراندایە".



snnc