
پۆتین بۆ ئه‌سه‌د: ئه‌ردۆگان له فڕۆكه‌خانه له پێشوازیدا ده‌بێت
بهروار: 05/04/2018
ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا داوا له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات كه سه‌ردانی توركیا بكات و پێی رِادهگهیهنێت له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌ردۆگان پێشوازی لێده‌كات و چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
به‌مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و سوریا، ئه‌مرۆ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ئه‌نجامدا، كه‌ناڵی ( الدیار) ی لوبنانیش كه نزیكه له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه ناوهرِۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
له پهیوهندیهكهدا سه‌رۆكی روسیا داوا له ئه‌سه‌د ده‌كات كه سه‌ردانی توركیا بكات و دڵنیایشی ده‌داتێ، به‌ڵام ئه‌سه‌د له وڵامدا ده‌ڵێت پێشنیارهكهتم وه‌رگرت، به‌ڵام بۆ رِێزی خۆم و وڵاته‌كه‌م ئه‌م كاره نه‌گونجاوه، پۆتینیشی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: سه‌رۆك ئه‌ردۆگان له فرۆكه‌خانه له پێشوازیدا ده‌بێت و منیش داوای 8 فرۆكه‌ی جه‌نگیت بۆ ده‌كه‌م كه له سوریاوه تا توركیا له‌گه‌ڵت بێت و پاسه‌وانیت بكات، به‌ڵام ئه‌سه‌د دووباره ئه‌م داوایه رِهتدهكاتهوه، بۆیه دواتریش ئه‌رۆدگان داوا له پۆتین ده‌كات كه له‌و داوایه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌و مۆڵه‌تی تا سبه‌ینیێ بداتێ تا زیاتر بیری لێبكاته‌وه.
pukmedia