سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌مه‌ڕه‌نگ ‌
  بۆچی وا ڕاهاتوویت درۆ بکەیت؟
به‌روار: 07/04/2018


بۆچی وا ڕاهاتوویت درۆ بکەیت؟ بۆ تێرکردنی خودی خۆپەرستی خۆت، بۆ ئەوەی خۆت وەک هەڵکەوتوو بەوانی دیکە بناسێنیت. ئەگەر لەو ڕاستییانە بڵێیت کە هەمووان دەیزانن، سەرنجی کەس بۆ لای خۆت ڕاناکێشیت، بایەخی درۆ لەوەدایە کە هەر خۆت دەیزانیت. یەک حەقیقەت هەیە، کەچی سەدان ئایین هەن، ئەمەیش بەڵگەیە بۆ فراوانیی خەیاڵی ئینسان. درۆ ئەوەیە نە ئەو دەتوانێت بیسەلمێنێت، نە تۆ دەتوانیت ڕەتی بکەیتەوە. زۆر جار ئەوەی بە حەقیقەتی دەزانین، درۆیەکە بەڵام ئەوەندە پاتە کراوەتەوە، وەک حەقیقەتی لێ هاتووە، جۆزیف گوبڵز (١٨٩٧ - ١٩٤٥) وەزیری پڕوپاگەندەی هیتلەر، سوودی لەو تێزە وەرگرتبوو کە دەیگوت: درۆ بکە، درۆ بکە تا بڕوات پێ دەکەن. گۆبڵز قسەیەکی بەدناوی تریشی هەیە: (کە گوێم لە وشەی ڕۆشنبیر دەبێت، یەکسەر دەست بۆ دەمانچەکەم دەبەم،) ئاخر دەیزانی یەکێک لە ئەرکەکانی ڕٶشنبیر ئەوەیە، پەردە لەسەر ڕووی درۆکانی دەسەڵات لا ببات.

هیتلەر ئەوەندەی گوتبوو: بەهۆی جوولەکەوە دونیا وەک دۆزەخی لێ دێت، ئەڵمان کە یەکێکە لە گەلە هەرە زیرەکەکانی جیهان، بڕوای بەو درۆیە کردبوو. هیتلەر هێندە بە متمانەوە درۆی دەکرد و دووبارە و سەدبارەی دەکردەوە، خەڵک بە حەقیقەتیان دەزانی. دین بە هۆی دووبارەکردنەوەوە دروست دەبێت، کەس نەبووایە گوتەکانی عیسا دووبارە بکاتەوە، کریستیانیزم دروست نەدەبوو. خەڵک بڕوا بە درۆکەت ناکەن، بڕوا بە شێوازی گوتنەکەی دەکەن، گرنگ ئەوەیە شارەزای هونەری گوتنی درۆ بیت، ئیدی بڕوات پێ دەکەن و دەسەڵاتت فراوان دەبێت. هەموو کەسێک بۆ درۆکردن دەست نادات، درۆکردنیش کەسایەتیی تایبەتی دەوێت، کەسایەتییەکی کاریزماتیکی دەوێت، توانای بزواندنی ژێی هەستی ئەوانی دیکەی هەبێت.

کەسایەتیی هیتلەر بۆ ئەوە دەستی دەدا بڕوا بە درۆی بکرێت، مەینۆش نەبوو، سیگاری نەدەکێشا، ڕووەکخۆربوو، شەو زوو دەخەوت، بەیانی زوو ڕادەبوو، ئەم خەسڵەتانە بۆ ئەوە کۆمەکیان دەکرد متمانەی پێ بکرێت. ژنی نەهێنا، یان ڕاستتر سێ چوار سەعات بەرلەوەی خۆی بکوژێت ژنی هێنا، کاهینیش کە لەسەر درۆی ڕۆحی دەژی، نزیکەی هەمان کارەکتەری هیتلەری هەیە. کەسێک بۆ حەقیقەت بژی، پێویستی بەوە نییە پشت بە هیچ ببەستێت، حەقیقەت خۆی بەسە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە، حەقیقەت باوەڕ دروست ناکات، ئاخر خەڵک بە حەقیقەت سەغڵەت دەبن، کەیفیان بە درۆ دێت.

خەڵک حەزیان لە درۆی گەورەیە، ئاخر پەتی درۆی بچووک کورتە، درۆ تا گەورەتر بێت، تەمەنی درێژتر دەبێت، درۆی زلی وا هەیە بەرگەی چەندان سەدە دەگرێت. کاهین بە نزاخوێن دەڵێت: ئەگەر خوا خۆشی بوێیت، نزاکەت دێتە دی، ئەگەرنا ئەوە باوەڕدارێکی باش نیت. ئەگەر نزاکە هاتەی دی کە وەک مەحاڵ وایە، کاهین دەڵێت: نەمگوت! ئەگەر نەهاتە دی، سەرزەنشتی نزاخوێن دەکات، کە لە خودا غافڵ بووە. تۆ هەر نزا دەکەیت و هەر نایەتە دی، کاهینیش هەمیشە لۆمەت دەکات، تۆیش هەرچەندە گومانت هەیە، بەڵام هەر لەسەر نزاکردن بەردەوام دەبیت. خەڵک درۆیان پێ خۆشە، تا درۆزانێکی گەورەتر بیت، خەڵکێکی زۆرتر لە دەوری خۆت خڕ دەکەیەوە.

خەڵک لەنێو جەهلێکی تەواودا دەژین، دڵیان پرشنگێک لە ڕووناکیی تێدا نییە، بازرگانانی سیاسەت و دین، خەڵکیان وا گەوجاندووە، لە هیچ کوێوە ترووسکەیەک بەدی ناکرێت. ڕاستگۆیەک پەیدا ببێت، خەڵکەکە دەیکوژن، بەڵام ناچن تەلاری درۆکانی بازرگانانی دین و سیاسەت خاپوور بکەن، ئاخر کوشتنی ڕاستگۆیەک ئاسانترە لە ڕەتکردنەوەی میژوویەک کە چەندان سەدەیە لەسەر درۆ بەندە، بۆیە حەللاج کوژرا. درۆزانی چاک کەسێکە، هەستێکی وا لەکنت دروست دەکات، تۆ بە کەمترین ماوە متمانەی پێ بکەیت، ئیدی ئەویش فریوت دەدات.

بۆ ئەوەی ئالوودەی درۆکردن نەبیت:
هەر کە درۆیەکت کرد، مەترسە دەستبەجێ داوای لێبوردن بکە. 
کە هەست دەکەیت درۆیەک لەسەر زارتە و خەریکە دەیڵێیت، خێرا قووتی بدەوە و دەری مەبڕە. 
کە بیرۆکەی درۆیەک بە خەیاڵتدا دێت، لە بیری خۆتی ببەوە. 
ئەگەر درۆکردن لەکنت ببیت بە خوو، زۆر بە ئەستەم لێی دەرباز دەبیت، چارەسەر ئەوەیە لەدووی حەقیقەت وێڵ بە!

ئۆشۆ/ حەمەسەعید حەسەن