
ئه‌ڵمانیا:ئۆتۆمبێلێك خۆی به ئاپۆرای خه‌ڵكدا ده‌كات
بهروار: 08/04/2018
له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به ئۆتۆمبێلێك خۆی به ئاپۆڕای خه‌ڵكدا ده‌كات و كوژراو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه .
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ 7-4-2018، له زاری به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری مونستر له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ئۆتۆمبێلێك خۆی كردوه به ناو ئاپۆڕای خهڵكداو به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ده‌یانی تریش برینداربوون.
راشیگه‌یاند: دوای رووداوه‌كه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه خۆی كوشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستیپێكردوهو تائێستاش ده‌رنه‌كه‌وتووه كه رووداوه‌كه تیرۆرستییه یان نا.
pukmedia