سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  عەبادی: جارێکی تر داعش ناتوانێت خاکی عێراق داگیربکات
به‌روار: 11/04/2018

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی ھەفتانەیدا رایگەیاند: جارێکی تر داعش ناتوانێت خاکی عێراق داگیربکات.

حەیدەر عەبادی  لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا رایگەیاند: داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا بوونیان ھەیە، بەڵام داعش ناتوانێت خاکی عێراق داگیربکاتەوە، ئێمە رێکاری توندتر دژی پاشماوەکانی داعش دەگرینەبەر.

لەبارەی ھەبوونی تیرۆریستانی داعش لە سوریا، عەبادی رایگەیاند: مانەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا ھەڕەشەیە بۆسەر عێراق، ئێمە دەمانەوێت پاشماوەکانی داعش لە سوریادا لەناوبەرین.

لەبارەی سەردانەکەی ھەفتەی رابردوو کە بۆ وڵاتی ژاپۆن کردبووی، حەیدەر عەبادی رایگەیاند: ژاپۆن پەرە بە کەرتی نەوت و غازی عێراق دەدات.

ئەم وتانەی حەیدەر عەبادی لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا لە کاتێکدایە، کە داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەستیکردووەتەوە بە جموجوڵ و کارە تیرۆریستییەکانی. 
رۆژی یەکشەممەش "رایان دیلۆن" وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوز، رایگەیاندبوو: راستە کە ئاڵا رەشەکەی تیرۆریستانی داعش وەکو رابردوو لە شار و شارۆچکەکانی عێراقدا ھەڵناکرێت، بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نییە کە تیرۆریستانی داعش چیتر ھەڕەشە نین بۆسەر ئەمنییەت و ئاسایشی عێراق.