
ئه‌مریكا: ئه‌گه‌ر سوریا جارێكی تر چه‌كی كیمیای به‌كاربهێنێت ههلًَوێستی توندترمان ده‌بێت.
بهروار: 15/04/2018
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سوریا جارێكی تر چه‌كی كیمیای به‌كاربهێنێت، ههلًَوێستی توندترمان ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 14-4-2018، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ره‌وشی سوریا، نیكی هیلی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی توندتر دژی سوریا، ئه‌گه‌ر بۆ جارێكی تر ئه‌سه‌د هێرشی كیمیای بكاته سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له سوریا.
راشیگه‌یاند: به‌ڵگه‌ی دروستمان هه‌یه،كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێنانه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هاووڵاتی بێ‌تاوان گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون.