سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  کۆبوونەوەی ھەفتانەی ھاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو
به‌روار: 18/04/2018
رۆژی  ١٦-٤-٢٠١٨، بەسەرپەرشتی کەریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و فەریق جەمال مەحەمد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت و نوێنەرانی وڵاتانی ھاوپەیمان، کۆبوونەوەی دەوری ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە ھەولێر بەرێوچوو.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، کەریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئەمنی عێراق و سوریا و دوا پێشھاتەکانی شەڕی داعش، دووپاتیشی کردەوە، کە داعش لە عێراق کۆتایی نەھاتووە، بەڵکو جموجۆڵیان زیادی کردوە، بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان.
ھاوکات لەوتەکەیدا وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، جێگرکردنی ھێزەھاوبەشەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانان بە باشترین چارەسەر زانی بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشی ئەمنی ئەو ناوچانە.
پاشان راپۆرتەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و ھەواڵگری و مەشق پێشکەشکران و جەخت لەسەر گرینگی و بایەخی بنکەکانی مەشق کرایەوە بۆ زیاتر راھێنان و پتەوکردنی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ھەروەھا جەخت لەسەر گرنگی پێگەیاندنی راھێنەرانی ناوخۆیی سەربازی کردەوە، بۆئەوەی لەداھاتوودا ھێزەکانی پێشمەرگە پشت بەخۆیان ببەستێن.
ھەرلەو کۆبونەوەیەدا، لەلایەن ھاوپەیمانانەوە باس لە رووداوەکانی سوریا و ھێرشەکەی ئەم دواییەی ھێزەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا کرا کە ئاڕاستەی دامەزراوە کیمیاییەکانی ئەو ووڵاتە کرابوون.

زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت