سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  ئەمریکا روونکردنەوە دەداتە عیراق
به‌روار: 19/04/2018
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا روونکردنەوە لەبارەی ھێرشە موشەکییەکەی بۆ سەر سوریا دەداتە عیراق و ئاشکرای دەکات ئەمریکا سێ ئامانجی گرنگی ھەبووەو مەبەستی بووە ھیچ زیانێک بەر ھاووڵاتیانی مەدەنی نەکەوێت.

بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو، بە ھاوبەشی لەگەڵ فەرەنساو بریتانیا، ئەمریکا ھێرشێکی موشەکی کردەسەر چەند ئامانجێکی ناو خاکی سوریا کە پەیوەندییان بە بەرنامەی چەکی کیمیایی سوریاوە ھەبووە، ئەوەش مشتومڕی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دروستکردووە.

لەوبارەیەوەو بۆ روونکردنەوەی وردەکاری و لێکەوتەکانی ھێرشەکە، جۆن سولیفان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە وەکالەت بە تەلەفۆن پەیوەندی کردووە بە ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عیراق و روونکردنەوەی پێویستی داوە لەبارەی ھێرشەکانەوە.

ئەمریکا عیراقی ئاگادارکردۆتەوە کە ھێرشە موشەکییەکە بە دیاریکراوی سێ ئامانجی گرنگی بواری چەکی کیمیایی سوریای کردۆتە ئامانج و ئامانجەکانیش پێکراون و ئەمریکاش مەبەستی بووە کە ھیچ زیانێک بەر ھاووڵاتیانی مەدەنی نەکەوێت.

لە بەرامبەردا جەعفەری رایگەیاندووە، عیراق لەگەڵ چارەسەری سیاسییە بۆ قەیرانەکانی سوریا بەڵام دژی ئەوەشە کە پەرە بە چەکی کیمیایی بدرێت جا لەھەر شوێن و وڵاتێک بێت، چونکە عیراقیش یەکێکە لە قوربانییەکانی ئەو چەکە.

ھۆشداریشی داوە،  ھەر پێشھاتێکی نوێ لە سوریا کاریگەری لەسەر ناوچەکە بەگشتی دەبێت و دەبێتە دەرفەتێکیش بۆ تیرۆرستان تا چالاکییەکان زیادبکەن.


PUKmedia

زیاتر ...‌
هێرشبه‌ره‌كان له‌و گونده‌دا بڵاوببووه‌نه‌وه‌ كه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی تارمییه‌وه‌ دووره‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان كردبوو، به‌پێی بۆچو...
20/05/2018
له‌دوای 2014 ه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ عیراق قه‌ره‌بوو به‌كوێت ده‌داته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ھۆی ھێرشه‌كانی داعش و داگیركردنی به‌شێكی فراوانی خاكی عیراق، پێدا...
22/04/2018
یان کۆبیچ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عيراق داوای لە لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لەڕووی ئەمنییەوە ژیانی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەن...
17/04/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت