سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  كۆسرەت رەسوڵ:دەنگ بەكاندیدەكانی لیستی 162 بدەن
به‌روار: 19/04/2018

كۆسرەت رەسوڵ لەمەراسیمی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی ژمارە 162ی یەكێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لەئەندام و لایەنگران و خەڵكی پارێزگای سلێمانی بەدەنگەكانیان پشتیوانی  یەكێتی و سەرخستنی كاندیدەكان بكەن تا یەكێتی زیاتر خزمەتی كەسوكاری شەهیدان و كۆمەڵایەنی خەڵكی كوردستان بكات. 

ئەمڕۆ 18ی نیسانی 2018، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەراسمی ناساندنی كاندیدانەكانی لیستی ژمارە 162ی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند:بەناوی یەكێتییەوە بەخێرهاتناتن دەكەین بۆ بەشداری لەمەراسیمی ناساندنی كاندیدەكانی یەكێتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەغدا.

وتیشی: جێگای شانازییە ئێوە لەشاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی كۆبووینەتەوە لەپێناوی ناساندنی كاندیدەكانمان لەپارێزگای سلێمانی، داواتان لێدەكەم دەنگیان پێبدەن.

كۆسرەت رەسوڵ راشیگەیاند: یەكێتی لەسەرەتای دروستبوونەوە باوەڕی بەدیموكراسیەت و مافی مرۆڤ و ئازادی هەبووە، یەكێتی داهێنەرو دامەزرێنەری ئەنجومەنی گوندەكان بووە، بۆیە داواتان لێدەكەم هەموو پێكەوە دەنگ بدەین بە كاندیدەكانی یەكێتی بۆ ئەوەی یەكێتی زیاتر خزمەتی كەسوكاری شەهیدان و كۆمەڵایەنی خەڵكی كوردستان بكات.

ئەوەشی راگەیاند: داوای لێبوردن لەتەواوی كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان دەكەین كە لەماوەی رابردودا هەر كەموكوڕییەك هەبووبێت لەسیاسیەتی یەكێتیدا نەبووە، بەڵكو لە كەسەكاندا هەبووەو لەداهاتوودا بەپێی بە بەرنامە چاكی دەكەین و چاكسازی لەهەموو بوارەكاندا دەكرێت.

جێگری سكرتێری گشتی وتیشی: جارێكی تر داواتان لێدەكەم دەنگ بدەن بەلیستی یەكێتی بدەن تا هەموو كاندیدەكان بۆ پەرلەمانی عیراق سەربكەون.

PUKmedia


زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت