سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  دژه‌ تیرۆر سێ پێشمه‌رگه‌ی دیل له‌ ده‌ستی داعش ئازاد ده‌كه‌ن
به‌روار: 23/04/2018

ئەمڕۆ 22-4-2018 لە لایەن هێزەكانی دژە تیرۆرەوە سێ پێشمەرگەی دیل كە ماوەی 96 رۆژە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدان رزگاركران.

دواتر پۆڵاد شێخ جەنگی فەرماندەی هێوەكانی دژە تیرۆر بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند: ماوەی 20 رۆژە چەندین جار هەوڵمانداوە لە ئۆپراسیۆنێكدا ژیانی ئەو 3 پێشمەرگەیە رزگار بكەین كە لەلای تیرۆریستانی داعش بوون، بەڵام بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان نەماندەتوانی ئۆیراسیۆنەكە ئەنجام بدەین، بۆیە ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە لە ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوودا لەناو جەرگەی داعشدا لە نزیك دوبز  توانیمان ئەو 3 پێشمەرگە دیلە رزگار بكەین.

وتیشی: ئێمە هەمیشە گیان لەسەر دەستین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لەهەر شوێنێك ژیانی هەر هاوڵاتییەك بكەوێتە مەترسییەوە بەهۆی تیرۆریستانی داعشەوە، ئێمە دەستبەجێ بە هانایانەوە دەچین.

پاشان هێزەكانی دژە تیرۆر 3 پێشمەرگە دیلەكەیان بە خانەوادەكانیان شاد كردەوەو خانەوادەكانیشیان سوپاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزەكانی دژە تیرۆریان كرد، كە توانییان رۆڵەكانیان لە چنگی داعش دەربهێنن و پێیانی شاد بكەنەوە.

PUKmedia 

 

 


زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت