سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
   گه‌ڕان ... إرسال کوردستان وردەکاریی ئازادکردنی پێشمەرگە دیلەکانی لای داعش
به‌روار: 23/04/2018
ھێزەکانی دژە تیرۆر سێ پێشمەرگەی دیلی لای داعشیان رزگار کرد کە ماوەی ٩٦ رۆژە لە لای ئەو رێکخراوە بە چاوبەستراوی دیل کرابوون و ئێستاش دیلەکان چاوەڕوانن بە کەسوکاریان شاد ببنەوە.

پۆڵاد تاڵەبانی فەرماندەی ھێزەکانی دژە تیرۆر بە کوردسات نیوزی راگەیاندوە، ھێزەکانی دژە تیرۆر لە پلانێکی سەرکوتوودا سێ پێشمەرگەی دیلی دەستی داعشیان ئازاد کرد و لە بەر باری ئەمنی ناتوانین زانیاریی زیاتر ئاشکرا بکەین.

راشیگەیاند، ٢٠ بۆ ٣٠ رۆژە پلانمان ھەبووە بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگە دیلانە ئازاد بکەین، ئاگادارین داعش رۆژ بە رۆژ پلانەکانی دەگۆڕێت، ئێستا گەڕاونەتەوە شار و شارۆچکەکان، کەمتەرخەمی ناکەین لە رزگارکردنی دیلەکانی تر.

ئاشکراشیکرد، بەشێکی تایبەتمان ھەیە کە کار دەکەن لەسەر ئازادکردنی دیلەکانی تری پێشمەرگە لە لای داعش و نەمانویست ژیانی دیلەکان بخەینە مەترسییەوە و ئێستا داعش توانای روبەڕوبونەوەی نەماوە.

دواتر، یەکێک لە پێشمەرگە دیلە رزگارکراوەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شوان کەریم محەمەد ٩٦ رۆژ  لەژێر دەستی داعش بوون بە چاوبەستراوی و ئەمە یەکەمجارە چاویان دەکرێتەوە و رووناکی دەبین.

پاشان یەکێکی تر لە پێشمەرگە دیلەکان وتی، ئەوەی بۆ ئێمە کراوە نەکردەییە، ئێستاش چاوەڕوانی کەسوکارمانین.



زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت