سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن
به‌روار: 24/04/2018
به‌پێی ڕاپۆرتێكی رۆژی 22ی نیسانی 2018ی ڕۆژنامه‌ی "دی ڤێڵت ئوم زۆنتاگ"ی ئه‌ڵمانی پشتبه‌ستوو به‌ سه‌رژمێرییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی دیارده‌ی ئه‌نجامدانی تاوان له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌ ساڵی 2017 دا به‌ڕێژه‌ی 10% كه‌میكردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ گه‌وره‌ترین دابه‌زین و پاشه‌كشه‌ داده‌نرێت له‌ 25 ساڵی رابردوودا.

ڕۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی: ڕێژه‌ی تاوان له‌ قوتابخانه‌كاندا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوودا زیادی كردووه‌و سه‌رژمێرییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد شاری فرانكفۆرت كه‌ به‌ شاری بانك و سه‌رمایه‌و گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌و پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه‌، پله‌ی یه‌كه‌می روودانی تاوانی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌ 5.76 ملیۆن سه‌رپێچی یاسایی 611.000 هه‌زار سه‌رپێچی كه‌میكردووه‌ به‌ به‌راوردیش له‌گه‌ڵ 2016 دا ئه‌و تاوانانه‌ 9.6% دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌و ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كه‌ سێیه‌كی ئه‌و تاوانانه‌ كه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی دزی بووه‌ به‌ڕێژه‌ی 11.8% دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ساڵی 2015 دا له‌ فرانكفۆرت 16550 هه‌زار تاوان له‌ناو هه‌ر سه‌د هه‌زار نه‌فه‌رێكدا ڕوویداوه‌.

ڕۆژنامه‌ی "دی ڤێڵت" نوسیویه‌تی: جارێكیتر فرانكفۆرت وه‌ك پایته‌ختی تاوان دیاریكرا كه‌ هه‌نارده‌ی شاره‌كانی تریشی ده‌كات، له‌كاتێكدا كه‌ به‌رلین له‌ ساڵی ڕابردوودا ئه‌و پێگه‌یه‌ی هه‌بووه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ شاری "میونشن" كه‌ پایته‌ختی هه‌رێمی باڤاریایه‌ به‌ سه‌قامگیرترین و ئارامترین شاری ئه‌ڵمانیا ڕیزبه‌ندی كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پۆلیس "ئولیڤر مالخۆف" پێیوایه‌ نیوه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رپێچی تایبه‌ت به‌ یاسای نشینگه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌مانكات پسپۆڕی دیارده‌ی تاوان "كریستیان بفایفر" ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ له‌ناو په‌نابه‌راندا كه‌مبۆته‌وه‌.

له‌ 2017 دا 14.900 هه‌زار سه‌رپێچی یاسایی له‌هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێكدا ڕوویداوه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ هانۆڤه‌ریش 14.600 هه‌زار سه‌رپێچی له‌هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێكدا ڕویداوه‌.











PUKMEDIA
زیاتر ...‌
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
پشکنەرانی نێودەوڵەتی چەکی کیمیایی لە دوما گەڕانەوە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: دوای ئەوەی ئەو پشکنەرانە چەند نمونەیەکیان لەو ناو...
06/05/2018
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فره‌نسا رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئیتا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا دوپاتیكردۆته‌وه‌ : «سه‌رده‌مێكی نوێ هاتۆته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ست له...
06/05/2018
فڕۆكه‌یه‌كی بار هه‌ڵگری سه‌ربازی له‌جۆری سی 130 سه‌ر به‌ پاسه‌وانانی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ شاری ساڤانا له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر 9...
03/05/2018
ه‌ره‌ی پۆلیساریۆ ڕێكخراوێكی سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ له‌ سه‌حرای ڕۆژئاوا له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئه‌فریقا دامه‌زراوه‌ و بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوچه‌ خه‌ب...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت