سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت
به‌روار: 24/04/2018

سەرۆکی لیژنەی دانوستانەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نەسر حەریری وتی ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت لەکاتێکدا هێشتا ئامانجەکانی لە ناوچەکەدا نەپێکاوە، سەرەڕای ئەوەی لەمدواییانەدا سەرۆک ترامپ وتی واشنتن هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە.

حەریری وتی " من باوەڕم وایە ئەمەریکا جارێ ناتوانێت هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە."

ئەمەریکا بەدرێژایی جەنگی ناوخۆی سوریا پشتیوانی سەربازیی لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا کردووە لە شەڕیاندا دژی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد، بەڵام ساڵی ڕابردوو پڕۆگرامی مەشق پێکردنەکان و یارمەتییە سەربازییەکانی ڕاگرت دوای ئەوەی سەنگی خستە سەر شەڕکردن دژی ڕێکخراوی داعش.

سەرۆک ترامپ لەم مانگەدا وتی حەز دەکات هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکشێنێتەوە، بەڵام دواتر ڕازی بوو لەسەر ئەوەی بۆ ماوەیەکی دیکە لەوێ بمێننەوە، دوای ئەوەی ڕاوێژکارەکانی وتیان پێویستە ئەمەریکا بوونی هەبێت لە سوریادا بۆ ئەوەی ڕێکخراوی داعش جارێکی دیکە سەرهەڵنەداتەوە و ئێرانیش نەتوانێت دەسەڵاتەکانی خۆی لە وڵاتەکەدا زیاتر بکات.

حەریری وتی " هێشتا داعش ماوە، ئەگەر ئەو هۆکارانەمان چارەسەر نەکرد کە داعش بەهۆیانەوە دروست بووە، ئەوا ئەم سەرکەوتنانە هەمووی کاتی دەبن، شەڕی دژ بە داعش کاری سەرەکی ئەمەریکایە."

وتیشی تاکە ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بە ملمکانێکانی سوریا گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسییە کە ببێتە هۆی گۆڕینی ئەسەد چونکە ئەو تەنها گرنگی دەدات بە چارەسەری سەربازیی. وتیشی چارەسەری سەربازیی تەنها لە کاتێکدا ڕێی تێدەچێت کە ئەمەریکا و ڕوسیا جددی بن لە گەیشتن بە چارەسەرێک.

وتی " پێویستی بە کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتییە، بە ڕێکەوتنی ڕوسیا و ئەمەریکا دەست پێدەکات."










VOA

زیاتر ...‌
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
پشکنەرانی نێودەوڵەتی چەکی کیمیایی لە دوما گەڕانەوە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: دوای ئەوەی ئەو پشکنەرانە چەند نمونەیەکیان لەو ناو...
06/05/2018
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فره‌نسا رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئیتا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا دوپاتیكردۆته‌وه‌ : «سه‌رده‌مێكی نوێ هاتۆته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ست له...
06/05/2018
فڕۆكه‌یه‌كی بار هه‌ڵگری سه‌ربازی له‌جۆری سی 130 سه‌ر به‌ پاسه‌وانانی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ شاری ساڤانا له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر 9...
03/05/2018
ه‌ره‌ی پۆلیساریۆ ڕێكخراوێكی سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ له‌ سه‌حرای ڕۆژئاوا له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئه‌فریقا دامه‌زراوه‌ و بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوچه‌ خه‌ب...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت