سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە
به‌روار: 25/04/2018


دوای شەش مانگ لە ڕاھێنانی ھێزەکانی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، ٥١ پێشمەرگە لە ناوەندەکانی ڕاھێنانی مێنیلا و بنەسڵاوە، بڕوانامەی دەرچوونیان پێ دەبەخشرێت.
ڕاوێژکاری سەربازی ئاندریاس ستینھاوس ڕایگەیاند: بەو ڕاھێنانەی کە لە سەنتەری ھەماھەنگی ڕاھێنانی کوردستان ئەنجامدراوە و ئەنجامدەدرێت، دەتوانرێت ئاسایشی کوردستان دابینبکرێت لە عێراقێکی سەقامگیردا و لە داھاتوودا دەبن بە بەھێزترین خاڵی پێشمەرگە و ڕابەر دەبن.
ناوبراو ئاشکراشی کرد، ئەو پێشمەرگانە لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا لە خولێکی ڕاھێنانی پێشکەوتوودا ڕاھێنانیان پێکراوە، چەندین جۆری ڕاھێنانی سەربازیان ئەنجامداوە لەوانە داڕشتنی پلان و ئامادەباشی و ڕاھێنانی دیکەی جۆراوجۆر.
ئاندریاس ستینھاوس ئاماژەی بەوەشدا ، ئەو ڕاھێنەرانەی کە ڕاھێنانیان بە پێشمەرگەکان کردووە، لە ڕاھێنەرانی ووڵاتانی "ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ھۆڵەندا و بەریتانیا و سوید و ھەنگاریا و فینلەندا و سلۆڤینیا" بوون.
شایەنی باسە، لەدوای دەرکەوتنی چەکدارانی داعش چەندین ووڵات وەک ھۆڵەندا و ئەڵمانیا و ئەمریکا و بەریتانیا و چەند ووڵاتێکی تر، خولی ڕاھێنان و مەشقیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، تائێستاش بەشێک لەو خولانە بەردەوامن.

زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت