سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌مه‌ڕه‌نگ ‌
  قانع: شاعیرێک بە پێوە مرد
به‌روار: 07/05/2018

ئەمڕۆ، ٧ مایس ٢٠١٨، ٥٣ ساڵ بەسەر مردنی قانع دا تێدەپەڕێت، ئەم ساڵیش ١٢٠ ساڵ بەسەر لەدایکبوونیدا. ئەم پیاوە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا لەدایکدەبێت (١٨٩٨)، لەدوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە دەست بە شیعرنووسین دەکات و لە ساڵی ١٩٦٥دا کۆچی دوایی دەکات. 
کە دەمرێت جگە لە ھەژارییەکی گەورە و دیوانێک شیعر و ناوێکی پاک شتێکی دیکە بەجێناھێڵێت. ھەموو ئەو سەرمایەی کە بەجێیدەھێڵێت تەنھا شەش پەنجایی بوو. تا لە ژیانیشد بوو بەناو زیندانەکانی حکومەتی ئێران و حکومەتی عێراقدا تێپەڕیی، بە شیعر بە گژ دونیا و تاریکییەکانیدا چووەوە و خەونی ڕۆشن و گەورە و ترسناکیشی بینیی. سەرەڕای زیندانیکردن و ھەژاریی و نەخۆشیی، سەرەڕای فشاری زۆر و ھەمەلایەن، ئەو ھەر نووسیی و بێدەنگنەبوو. ئیرادەیەکی گەورەی لەناو ئەو شەست و حەوت ساڵەی تەمەنیدا چاندبوو، کە ڕێی لە تەسلمبوون و کۆڵنەدان دەگرت. قانع ڕۆشنبیرێک بوو بە پێوە ژیا و بە پێوە نووسیی و بە پێشەوە مرد.

لەسایەی عـزەتـی نـەفسم لـە پـاشـا مـەرحـەبـا ناکەم
کراسی چەرمی خۆم ئەدروم سواڵی سەر کەوا ناکەم
* * *
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلپچە مەرھەمی زامی دڵی دێوانەیە
گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ دەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
* * *
یان:
ئەوەند بەرز و بڵندە ئاشیانی عیزەتی نەفسم
بە عاری تێدەگەم ژینم لەژێر تەئسیری ئەفلاکا
* * *
یان:
لە تۆزی ئاشدا غەرقم لە تەوقی سەر ھەتا ئەژنۆم
بەڵام چەند خۆشە ئەو تۆزە کە ھەر خۆم ئامرم بۆ خۆم
نەترسی ئەمری مافەوق و نە مەحکومی بەراتی تۆم
لە سایەی زەحمەتی قاچ و سەروشان و دەس و ئەژنۆم
لە بۆکەس چاولەبەر نیم و خەیاڵی ڕێی ڕیا ناکەم
* * *
یان:
باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من نەتگەمێ
دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە