سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
   ئایا ئەوروپای هەلپەرست، پشت لە ئەمەریکا دەکات بۆ ئێران؟!. پینتاگۆن بڕیارێکی گرنگیدا .
به‌روار: 10/05/2018

کاتێ شەهیدە سەرکردەکانی رۆژهەلات ، قاسملۆ وشەرەفکەندی وهاوەڵەکانیان لەسەر دەستی کۆماری سێدارە لە ئەوروپا تیرۆرکران ، ئەوروپا بۆ بەرژەوەندییەکانیان چاویان لەو تاوانانە پۆشی و بکوژان بە ئاشکرا و بە ئازادی گەیشتنەوە ئیران.

یەکێتی ئەوروپا ، کیشوەری پیروپەککەوتە ، کە ئێستا بۆتە مەڵبەندی رێکخستنەکانی داعش و هاوئاوازەکانی ، بێ دەنگە ، چونکە تورکیا وقەتەر لە پشتیانەوەن ، بەرژەوەندییە ئابورییەکانیان رێگا نادات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بپچرێنن.
لەوەتەی کورد دەکوژرێت لە باکوری کوردستان بەو دواییەش لە رۆژئاڤای کوردستان ، بە چەکی ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئەوانی دیکەیە ، چاوی خۆیان لێداخستووە ، و بۆ مرۆڤکوشتن و وێرانکردن ، ئافەرین بە تورکیا دەڵێن.
تیرۆرکردنی هەرسێ ژنە سەرکردەکەی تەڤگەری ئازادی لە پاریس ، پاش ئاشکرابوونی بکەرەکە کە عومەر گونایی بوو بە فەرمانی دەزگای جاسوسی میت تاوانەکەی جێبەجێکرد بوو لەگەڵ ئەوەش دەوڵەتی فەرەنسا بە هۆی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دۆزەکەی بەلاڕێدا برد.
ئەوروپا لە دەرەوەی مێژووی مرۆڤایەتی و بەهاکانی گوزەردەکات .
مۆغرینی بەرپرسی سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا ، دوای بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوە لە ئیتفاقیەی ئەتۆمی ٥+١ ، وەک شێتوهاری لێهات ، هەر زوو دژی ئەو بریارە وەستایەوە.
ئەوروپا پاش مۆرکردنی ئیتفاقەکە لە ٢٠١٥ زیاتر لە ٣٠٠ کۆمپانیا لە ئیران گرێبەستیان هەیە ، بەلایانەوە گرنگ نییە ئێران چۆن دەبێتە خاوەن بۆمبی ئەتۆمی بۆ داگیرکاریی و مرۆڤکوشتن ، بیر لە بەرژەوەندی تەنگی خۆیان دەکەنەوە .
ئەڵمانیا بە هۆی ئەوەی کۆمپانیاکانی بەتایبەتی واڵکسواگۆن گرێبەستی هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئێران زۆر نارەحەتن.
فەرەنساش کۆمپانیکانی بیجۆ و رینۆ و هەروەها کۆمپانیای تۆتال ، گرێبەستی زۆر گەورەیان هەیە هەربۆیە حکومەتی فەرەنسا وەک نەیاری ئەو بڕیارەی ترامپ دەردەکەوێت.
بە کورتی یەکێتی ئەوروپا بەرژەوەندییە ئابورییەکانی پێش ئەمن وئاسایشی نێوەدەولەتی دەخەن و بەلایانەوە گرنگ نییە ئێران وتورکیا کە دوو دەوڵەتی مەزهەبی ئیسلامی تیرۆریستن چتۆ پیلانی گۆڕینی نەخشەی ناوچەکەیان هەیە !. 
یەکێتی ئەوروپا لەبەردەم دوو ریاندان یا ئەوەتا دژی سیاسەتەکانی ئەمەریکا دەبن ، کە ئەوە زەحمەتە ، یاخود ئەوانیش فشاری زیاتر لەسەر کۆماری سێدارە دورست دەکەن بۆ رێگەگرتن لە ئێران بۆ بەخاوەنبوونی بۆمبی ئەتۆمی.
لە دوایین بریاری پینتاگۆن کە سەرنجراکێشە ، تەواوی دەسەلاتی داوەتە فەرماندەکانی سەر ئەرز لە سوریا بۆ لێدانی هەر هێرشێکی سوریا و ئێران وروسیا ئەگەر بکرێتە سەر قەسەدە بەبێ گەڕانەوە بۆ واشنتۆن.
ناوچەکە لە بەردەم گۆرانکاریی گەورەدا دەبێت، ئەمەریکا دەیەوێت تورکیا وئێران وەک دوو دەوڵەتی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ، بە چەکی ئابوری بیانخنکێنێت تا ئەو هێزەیان نەبێت پەل باوێن ، لە هەمان کاتیشدا خەڵکی لە ناوخۆیان لێهانبدات بۆ گۆڕینی رژێمە دەسەڵاتدارەکان.
لیرە وتمەن گەورەترین زەربەیان پێکەوتووە ، دوای بڕیارەکەی ترامپ ، هەریەک لە تمەن لە ٤٠٪ و لیرە لە ١٠٪ بەهای خۆی لەبەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ، بریارگەلیکی گرنگ و کاریگەر دەردەکات بۆ گەمارۆ توندکردن بەسەر ئێران و ئەو دەوڵەتانەی کە هاوکاری ئێران دەکەن لە شکاندنی گەمارۆ ، بەتایبەتی دژی تورکیا.
تورکیا گەورەترین تەنگژەی ئابوری سیاسی تووشاری بووە ، رێژەی هەڵئاوسانی کەلوپەلەکان گەیشتۆتە ١٠،٢٪ لە کاتێکدا لە هند ٤،٣٪ کە ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک ملیاری تێپەڕاندووە.
ئێران وتورکیا هەردولایان نوێنەرایەتی میحوەری شەر دەکەن و مەترسین بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا وگەلانی ناوچەکە، دەبێت گەمارۆبدرێن .