سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  فەرەنسا شەش تۆپخانەی لە خۆرئاوای کوردستان جێگیر کرد
به‌روار: 21/05/2018
فەڕەنسا ھێزی زیاتر لە خۆرئاوای کوردستان و چەند ناوچەیەکی سوریا بڵاودەکاتەوە ٦ تۆپخانەی لە گوندی باغوزی سەر سنوری سوریا و عیراق داناوە.

 ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆی سوریاوە ئاشکرای کردوە، سەربازانی فەرەنسا  ٦ تۆپخانەیان لە گوندی باغوز داناوە کە دەکەوێتە سەر سنوری عێراق و سوریا کە ھەفتەی رابردوو لە لایەن شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئازاد کراوەتەوە. 

بەپێی وتەی سەرچاوەکان فەڕەنسا ھێزی زیاتری لە منبج و حەسەکە و عەین عیسا و رەقە بڵاو کردۆتەوە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا میدیا جیھانییەکان رایانگەیاند، دەیان ئوتومبێلی سەربازی فەڕەنسا لە عێراقەوە چوونە ناو سوریا و لە مەنبەج و دێرزوور و حەسەکە ئەو ھێزانە بینراون .