سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
   کوردستان بافڵ تاڵەبانی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە: شەرەفێکی گەورەیە ھاتوومەتە خزمەتتان
به‌روار: 21/05/2018
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ لیوای ۱ و ۲ ی تایبەتی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە قەلاچوالان کۆبووەوە و ڕۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەی لە پاراستنی کوردستان و یەکێتی بەرز نرخاند.

لە دوای نەخۆش کەوتنی سەرۆک مام جەلال، بۆشاییەک لە نێوان ئۆرگانەکان و کادران و چین و توێژە جیاوازەکانی یەکێتی دروست بووبوو، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە و جارێکیتر نزیککردنەوەی ئۆرگانەکان لە یەکتری و بۆ ئاگادار بوون لە کێشەکان، بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەکانی لە ھۆڵی شەھید شیھاب لە قەلاچوالان دەست پێکردووەتەوە لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەران و پێشمەرگەکانی ھەردوو لیوای ۱ و ۲ ی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، بافڵ تاڵەبانی تەئکیدی لە یەکڕیزی نێوماڵی یەکێتی و نوێ بوونەوەی یەکێتی کرد و ئەو پێشمەرگانەشی بە پارێزەری سەرو ماڵی ھاووڵاتیان وەسف کرد.

سەبارەت بە کێشەکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: کێشەکان بە کادران و ھێزەکانی پێشمەرگە و ھەموو یەکێتیەکان چارەسەر دەکرێت، بۆیە گرنگە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھەمووان پێکەوە یەکێتی لەسەر ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی مام جەلال نوێ بکەینەوە، بۆ ئەوەی بە سەرکردایەتیەکی نوێ و بە پلان و بەرنامەی نوێوە درێژە بە خەبات بدرێت و ئامادەکاری بکرێت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی و سەرجەم ئەو پێشمەرگانەی لە ھۆڵەکە ئامادە بوون، سوور بوون لەسەر ئەوەی نابێت یەکێتی بەم سیاسەتەی ئێستا بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی یەکێتی حزبی خەڵک و شەھیدانە و ھەر خەڵک و کەسوکاری شەھیدان و تێکۆشەرە دێرینەکان و ئەوانەی خەمخۆری ڕاستەقینەی یەکێتین دەتوانن یەکێتی بخەنەوە سەر شاڕێی خۆی و یەکێتی بکەنەوە بەو یەکێتیەی کە بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دامەزراوە، بۆیە دەبێت لە زووترین کاتدا یەکێتی خۆی نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی ببێتەوە بە حزبی پێشەنگ، لەبەر ئەوەی دەرکەوتووە یەکێتی لاواز بێت سیستەمی حوکمڕانیش لاواز دەبێت.