سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  كۆسرەت ڕەسول عەلی یەكەی ٧٠ی هێزەكانی پێشمەرگەی بەسەركردەوە
به‌روار: 28/05/2018
كۆسرەت ڕەسول عەلی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی بەسەركردەوەو ڕایگەیاند كە هەمیشە پێشمەرگە جێگای شانازی گەلی كورد بوونەو پارێزەری دەستكەوتەكان بوونە.
‎ئەم وتانەی جێگری سكرتێری گشتی، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧/٥/٢٠١٨ لەمیانی سەردانێكیدا بۆ یەكەی ٧٠ی هێزەكانی پێشمەرگە هات.
‎لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی پێشمەرگە، كە شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی هێزەكانی ٧٠ و مستەفا چاوڕەش  لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە ئامادەی بوون، كۆسرەت ڕەسول عەلی كورتەیەكی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەو ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێشكەشی ئامادەبووان كرد.
‎لە درێژەی قسەكانیدا جێگری سكرتێری گشتی باسی لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و ڕۆڵی كورد لەو حكومەتە كردو جەختی لەوە كردەوە كە كورد بە یەكگرتوویی دەتوانێ بەهێز و پێگەیەكی قایمەوە بچێتە بەغداو داكۆكی لە مافەكانی میللەتەكەمان بكا.
‎هەر لەو كۆبوونەوەیەدا كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕوو لە هێزەكانی پێشمەرگە، وێڕای دەستخۆشی لێیان كە هەمیشە مایەی شانازی بوونە بۆ كورد، فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی ڕاسپارد كە بەردەوام بن لە مەشق و ڕاهێنان و خولەكانی پێشخستنی توانای سەربازی و ڕۆشنبیری پێشمەرگەو  ڕاهێنان لەسەر چەكە پێشكەوتووەكان