سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  تورکیا ٣ هەزار چەکدار وەک پۆلیس لە عەفرین دادەمەزرێنێت
به‌روار: 28/05/2018
تورکیا ٣ هەزار کەسی سوری لە ئەکادیمیای پۆلیسی وڵاتەکەی مەشق پێدەکات، بۆ ئەوەی وەکو پۆلیس لە کانتۆنی عەفرین جیگیریان بکات.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز ئاماژەی بەوەداوە کە ئەکادیمیای پۆلیسی تورکیا لە ویلایەتی سیواس خولێکی مەشق و راهێنانی بۆ ٣ هەزار چەکداری سوریا کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە دواییدا لەژێر ناوی پۆلیس بنێردرێنە کانتۆنە عەفرین.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە خولەکە لە ئەکادیمیای پۆلیسی ویلایەتی سیواسی تورکیا رۆژی پێنجشەممە دەستیپێکردووە و بەشداربووانی خولەکە، بەرگی رەسمیی پۆلیسی تورکیا دەپۆشن و لەژێر فەرماندەیی ئەفسەرە تورکەکاندا مەشق و راهێنان دەکەن.

پاش داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانیەوە، تورکیا هەوڵی بەعەرەبکردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە دەدات، بە رێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر زێدی خۆیان و هێنانی عەرەب و تورکمان لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا و جێگیرکردنیان لە شارەکە