سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
دۆسیه‌ ‌
  بەغدا ئاو بردی!
به‌روار: 05/06/2018

نووسینی: خەبات عەبدوڵڵا.

پەنجا ساڵێک لەمەوبەر، ترسی گەورەی هەموو حکومەتەکانی عێراق نقومبوونی بەغدا بووە لەسەر دەستی ئەو وەحشەی ناوی دیجلە بووە، بەتایبەتیش لە بەهاراندا. ئاخر هەر بە ڕاستیش لانی کەم لە دە ساڵی جیاجیادا بەهۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری ئاوەڕۆکەیەوە، بەغدا ڕووبەڕووی نقومبوونی یەکجارەکی بۆتەوە. لەخۆڕا نیە یەکێک لە بەندەکانی ئەو ڕێکەوتننامەیەی کە حکومەتی عێراق لەمیانەی شاندێکەوە بە سەرۆکایەتی نوری سەعید لەگەڵ تورکەکان لە ١٩٤٦دا واژۆی کرد، (کۆنترۆڵکردن)ی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بووە. 
بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە عێراق لە ناوەڕاستی پەنجاکاندا و لەسەر زاری نوری سەعیدەوە سکاڵای خۆی لای تورکیا کردووە کە پێویستە کۆنترۆڵی ئاوی دیجلە بکات تا بەغدا لە مەترسی نقومبوون ڕزگاری ببێت.
لە هەمان سۆنگەوە حکومەتەکانی عێراق تەنها ئەو دەمە بیریان لە دروستکردنی بەنداوەکانی کوردستان کردەوە، کە ڕووباری دیجلە ببووە مەترسی لەسەر بەغدا و ناوچەکانی نزیکی ڕووبارەکە. بۆیە پێش کشتوکاڵ و ئاودێری، مەبەستی سەرەکی لە دروستکردنی بەنداوەکانی کوردستان، بەتایبەتیش هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و پاشتریش بێخمە (کە تەواو نەکرا)، کەمکردنەوە و نەهێشتنی مەترسی لافاوی ساڵانەی ڕووباری دیجلە بووە.

سه‌رچاوه‌كانى ڕووبارى دیجله‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ى ده‌ریاچه‌ى هازارى باكورى كوێستانه‌كانى مه‌عده‌ن لە چیاكانى هه‌كارى له‌ كوردستانى باكور. پێش ئه‌وه‌ى به ‌كوردستانى باشوردا تێپه‌ڕێت به‌درێژایى ۳۰۰ كم به‌ كوردستانى باكوردا به ‌شاره‌كانی وه‌كو ئێرغانى، ئامەد، حه‌سه‌ن كێف و جزیره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و چه‌ندین چۆمى وه‌كو باتمان، خێرزان، بۆتانى تێ ده‌ڕژێت. له ‌نزیك گوندى خاپور دیجله‌ داخڵى كوردستانى باشور ده‌بێت. لێره‌ به‌دواوه ‌و تا گه‌یشتنى به‌ رێژگه‌كه‌ى له‌ شه‌تولعه‌ره‌ب، له ‌به‌رى چه‌په‌وه‌ پێنج چۆمى سه‌ره‌كى تێ ده‌رژێت كه‌ هه‌ر پێنجیان كه‌وتوونه‌ته‌ كوردستانى باشوره‌وه ‌و تێكڕاى ئه‌م چۆمانه‌ ٦٥%ى بڕى ئاوى ساڵانه‌ى رووباره‌كه‌ پێكده‌هێنێت. له‌نێو ئه‌وانه‌دا بڕى ئاوى زێى گه‌وره‌ به‌ته‌نیا هێنده‌ى هه‌ر چوار چۆمه‌كه‌ى تره‌

ئه‌و لقانه‌ش یه‌ك به‌دواى یه‌ك له‌ باكوره‌وه‌ بۆ باشور به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

1. چۆمى خاپور
ئه‌م چۆمه‌ له‌گه‌ڵ ڕووبارى هیزڵدا له‌ كوردستانى باكور هه‌ڵده‌قوڵێن. له‌ سنورى ٢٠٠ کیلۆمەتری باكورى شارى موسڵ لە ‌خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ دیجله‌وه‌. ئه‌م چۆمه‌ لەگەڵ دیجله‌دا حه‌وزێك پێكده‌هێنن كه‌برِه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ٢٨%ى سه‌رجه‌م ئاوى ڕووبارى ناوبراو.

2. چۆمى زێى گه‌وره‌
ئه‌م چۆمه‌ له ‌چیاكانى كوردستانى باكور له‌كێوه‌كانى مه‌رگه‌نه‌داغى نێوان هه‌ردوو ده‌ریاچه‌ى وان و ورمێ و ناوچه‌ى باشقه‌ڵا و ده‌وروبه‌رى جۆڵه‌مێرگ هه‌ڵده‌قوڵێت. ناوچه‌كانى زێبار و به‌رزان ئاوه‌ده‌دات و چۆمه‌كانى شه‌مدینان، حاجى به‌گ، ره‌واندز و دیلمانى لێ ده‌بێته‌وه‌ و چۆمى خازه‌ر كه‌ له ‌ده‌وربه‌رى ئامێدى هه‌ڵده‌قوڵێت له‌ خۆرئاواى شارۆچكه‌ى گوێره‌وه‌ ده‌ڕژێنه‌ ناوى و له‌ ٤٥ کیلۆمەتری باشورى موسڵدا له‌نێوان شارى موسڵ و شرگاتدا له‌به‌رى چه‌په‌وه‌ ده‌ڕژێنه‌ ڕووبارى دیجله‌وه‌.

3. چۆمى زێى بچوك
ئه‌م چۆمه‌ له ‌كوردستانى خۆرهه‌ڵات له ‌نزیك ناوچه‌ى لاهیجان و ناوچه‌ سنورییه‌كانى ئێستاى عێراق ـ ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت و چۆمه‌كانى گۆمه‌ و كۆیه‌ و كه‌ندیناواى تێ ده‌ڕژێت و به‌نداوه‌كانى دوكان و دبسى له‌سه‌ر رۆنراوه‌. له‌ نزیك شارۆچكه‌ى فه‌تحه‌وه‌ له‌به‌رى چه‌په‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ ڕووبارى دیجله‌وه‌.

4. چۆمى خاسه‌ (عوزێم)
له ‌ناوچه‌ى بازیان و ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت، سێڵاوه‌كانى داقوق و واقسوى تێ ده‌ڕژێت، ناوچه‌كانى كه‌ركوك، داقوق و خورماتوو ئاو ده‌دات. زۆربه‌ى وه‌رزه‌كانى هاوین ئه‌م چۆمه‌ وشك ده‌كات، له ‌نزیك شارۆچكه‌ى به‌له‌ده‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ به‌رى چه‌پى رووبارى دیجله‌وه‌.

5. چۆمى سیروان
ئه‌م چۆمه‌ له‌ كوردستانى خۆرهه‌ڵات و ده‌وروبه‌رى چیاكانى هه‌ورامان و چوارتا و پێنجوێن و خورماڵ و ماوه‌ت هه‌ڵده‌قوڵێت و سێڵاوه‌كانى تانجه‌رۆ و چۆمه‌كانى ئه‌ڵوه‌ن و دێوانه‌ى تێ ده‌ڕژێت. چۆمى تانجه‌رۆ سه‌رچاوه‌ى بنه‌ڕه‌تى چۆمى سیروانه‌ له‌ كوردستانى باشوردا. به‌نداوه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرینى له‌سه‌ر رۆنراوه ‌و له‌ ٣٠ کیلۆمەتری خواروى به‌غدادا له‌به‌رى چه‌په‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ دیجله‌وه‌.

‌‌# تەنها بۆ زانیاری .. مێژووی گرنگترین لافاوەکانی ڕووباری دیجلە:

• له‌ ساڵى ١٩١٩دا ئاوه‌ڕۆى هه‌ردوو ڕووبارى دیجله‌ و فورات زیادیان كرد و كونى جیاجیا كه‌وته‌ به‌سته‌كه‌ى باكورى به‌غداوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ زیانى گه‌وره‌ له‌ مه‌زراكانى ده‌وروبه‌رى ڕووباره‌كه‌ و هه‌روه‌ها زیانى ماڵى گه‌وره‌ به‌ر دانیشتوانەکەی كه‌وت.

• له‌ ساڵى ١٩٢٣دا ئاوى دیجله‌ زیادى كرد و به‌رى چه‌پى به‌سته‌كه‌ى باكورى به‌غدا له‌ دوو لاوه‌ شكا و بڕێكى زۆری ئاو له‌ پشتى به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى پایته‌خته‌وه‌ كۆبووه‌ و به‌غداى رووبه‌ڕووى مه‌ترسى نقومبوون كرده‌وه‌.

• له‌ ساڵى ١٩٢٦دا ئاوى دیجله‌ زیادى كرد و ئاوڕێكخه‌رى جۆگه‌ى ئەلدیفاعی ته‌قییه‌وه‌ و ناوچه‌ى نێوان نیوه‌ڕێی ئه‌عزه‌میه‌ و به‌غدا نقوم بوو. هه‌روه‌ها ئاو دزه‌ى بۆ ناوشار كرد و زیانى گه‌وره‌ى به‌ به‌شێكى دانیشتوان گه‌یاند.

• له‌ ساڵى ١٩٣٧دا ئاوه‌ڕۆى دیجله‌ زیادیكرد و به‌رى خۆرهه‌ڵاتى به‌سته‌كه‌ى باكورى به‌غدا له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ شكاو ئاو تا پشتى شاره‌كه‌ دزه‌ى كرد.

• له‌ ساڵى ١٩٤٠دا لافاوى دیجله‌ مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى پێكهێنا. له‌ هه‌ردوو لاى به‌سته‌كه‌ى ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌رى رووباره‌كه‌دا شكانى جیاجیا روویاندا. له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆى لافاوى ڕووبارى فورات پرۆژه‌ى ئاودێرى ئەلسەقڵاوییەی زه‌وییه‌كانى عەقەرقوف له‌ به‌رى خۆرئاوى شارى به‌غدا نقومى ئاو بوون.

• له‌ ساڵى ١٩٤١دا لافاوى دیجله‌ هه‌موو ژماره‌ تۆماركراوه‌كانى پێشوى تێپه‌ڕاند، له‌ به‌رى چه‌پى دیجله‌وه‌ به‌سته‌كه‌ى باكورى به‌غدا له‌ چه‌ند لاوه‌ شكا. هه‌مان كات ڕووبارى سیروان زیادیكرد و ئه‌مه‌ش وایكرد ئاوى هه‌ردوو ڕووبار له‌ پشتى به‌شه‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا كۆببێته‌وه‌ و ناوچه‌كانى جادریه‌ و به‌شێكى معەسکەر ڕەشید و زه‌عفه‌رانیه‌ له‌ باشورى به‌غدا نقوم بكات.

• له ‌ساڵى ١٩٤٢دا هه‌ردوو ڕووبارى دیجله ‌و سیروان له‌یه‌ك كاتدا به ‌رێژه‌یه‌كى زۆر زیادیان كرد و ئاوى ڕووبارى سیروان له‌پشتى به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتدا كۆبووه‌وه ‌و له‌گه‌ڵ ئاوى گونجه‌ شكاوه‌كانى به‌رى چه‌پى به‌سته‌كه‌ى دیجله‌دا دزه‌یان كرد و به‌شه‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى معەسکەر ڕەشید نقوم بوو.

• له‌ ساڵى ١٩٤٦دا ڕووبارى دیجله‌ به‌شێوه‌یه‌ك زیادى كرد، ئاستى ئاو و ئاوه‌ڕۆكه‌ى هی ساڵانى پێشووى تێپه‌ڕاند و به‌مه‌ش چه‌ند قڵیشێك كه‌وته‌ به‌سته‌كه‌ى به‌رى چه‌پى ڕووباره‌كه‌ له ‌باكورى به‌غدا. له‌هه‌مان كاتدا ڕووبارى سیروان زیادی كرد و ئاوى هه‌ردوو ڕووبار له‌پشتى به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتدا مۆڵیان خوارد. معەسکەر ڕەشید و زه‌عفه‌رانیه ‌و ڕۆستەمییە ژێر ئاوكه‌وتن و واى لێهات به‌غدا به ‌ده‌ریایه‌ك له ‌ئاو ده‌وره ‌درابوو. به‌شێكى زۆرى شه‌قام و به‌شێكى خانووبه‌ره‌كانى خۆرهه‌ڵاتى به‌غداى نقوم كرد.

• له‌ ساڵى ١٩٥٠دا هه‌ردوو ڕووبارى دیجله ‌و سیروان له ‌یه‌ك كاتدا زیادیان كرد و چه‌ند درزێك كه‌وته‌ به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى باكور و باشورى به‌غدا و ئاو له‌پشتى به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتدا مۆڵى خوارد و به‌غدا رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ژێرئاوكه‌وتن بووه‌وه‌. لێپرسراوان به‌ناچارى ناوچه‌كانى بەغدادولجەدیدە و معەسکەر ڕەشید و جادریە و زه‌عفه‌رانیه ‌و ناوچه‌ كه‌نارییه‌كانى ڕووبارى سیروانیان ژێر ئاوخست، به‌غدا به‌رێكه‌وت له ‌نقومبوون رزگارى بوو

• له‌ ۱۹٥٦/۳/۲۹ پێوه‌ره‌كانى سه‌ر چۆمه‌كانى دیجله‌ هه‌موو رێكۆرده‌كانى پێش خۆیان تێپه‌ڕاند. بۆیه‌ یه‌كسه‌ر په‌نجه‌ره‌كانى ئاوڕێكخه‌رى سه‌رسار كرانه‌وه ‌و ئاوه‌كه‌ له‌وێدا عه‌ماركرا. ده‌ریاچه‌ى سەرساری نزیك بێجى له‌ توانایدایه‌ نیوه‌ى ئاوى لافاوى دیجله‌ لای خۆی گل بداتەوە.

* بۆ زیاتر زانیاری بڕوانە:
خەبات عەبدوڵڵا، بنەما تیۆرییەکانی جوگرافیای عەسکەریی کوردستانی باشور، چاپی یەکەم ٢٠٠٠، چاپی دووەم ٢٠٠٥.

پەنجا ساڵێک لەمەوبەر، ترسی گەورەی هەموو حکومەتەکانی عێراق نقومبوونی بەغدا بووە لەسەر دەستی ئەو وەحشەی ناوی دیجلە بووە، بەتایبەتیش لە بەهاراندا. ئاخر هەر بە ڕاستیش لانی کەم لە دە ساڵی جیاجیادا بەهۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری ئاوەڕۆکەیەوە، بەغدا ڕووبەڕووی نقومبوونی یەکجارەکی بۆتەوە. لەخۆڕا نیە یەکێک لە بەندەکانی ئەو ڕێکەوتننامەیەی کە حکومەتی عێراق لەمیانەی شاندێکەوە بە سەرۆکایەتی نوری سەعید لەگەڵ تورکەکان لە ١٩٤٦دا واژۆی کرد، (کۆنترۆڵکردن)ی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بووە. 
بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە عێراق لە ناوەڕاستی پەنجاکاندا و لەسەر زاری نوری سەعیدەوە سکاڵای خۆی لای تورکیا کردووە کە پێویستە کۆنترۆڵی ئاوی دیجلە بکات تا بەغدا لە مەترسی نقومبوون ڕزگاری ببێت.
لە هەمان سۆنگەوە حکومەتەکانی عێراق تەنها ئەو دەمە بیریان لە دروستکردنی بەنداوەکانی کوردستان کردەوە، کە ڕووباری دیجلە ببووە مەترسی لەسەر بەغدا و ناوچەکانی نزیکی ڕووبارەکە. بۆیە پێش کشتوکاڵ و ئاودێری، مەبەستی سەرەکی لە دروستکردنی بەنداوەکانی کوردستان، بەتایبەتیش هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و پاشتریش بێخمە (کە تەواو نەکرا)، کەمکردنەوە و نەهێشتنی مەترسی لافاوی ساڵانەی ڕووباری دیجلە بووە.

سه‌رچاوه‌كانى ڕووبارى دیجله‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ى ده‌ریاچه‌ى هازارى باكورى كوێستانه‌كانى مه‌عده‌ن لە چیاكانى هه‌كارى له‌ كوردستانى باكور. پێش ئه‌وه‌ى به ‌كوردستانى باشوردا تێپه‌ڕێت به‌درێژایى ۳۰۰ كم به‌ كوردستانى باكوردا به ‌شاره‌كانی وه‌كو ئێرغانى، ئامەد، حه‌سه‌ن كێف و جزیره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و چه‌ندین چۆمى وه‌كو باتمان، خێرزان، بۆتانى تێ ده‌ڕژێت. له ‌نزیك گوندى خاپور دیجله‌ داخڵى كوردستانى باشور ده‌بێت. لێره‌ به‌دواوه ‌و تا گه‌یشتنى به‌ رێژگه‌كه‌ى له‌ شه‌تولعه‌ره‌ب، له ‌به‌رى چه‌په‌وه‌ پێنج چۆمى سه‌ره‌كى تێ ده‌رژێت كه‌ هه‌ر پێنجیان كه‌وتوونه‌ته‌ كوردستانى باشوره‌وه ‌و تێكڕاى ئه‌م چۆمانه‌ ٦٥%ى بڕى ئاوى ساڵانه‌ى رووباره‌كه‌ پێكده‌هێنێت. له‌نێو ئه‌وانه‌دا بڕى ئاوى زێى گه‌وره‌ به‌ته‌نیا هێنده‌ى هه‌ر چوار چۆمه‌كه‌ى تره‌.

ئه‌و لقانه‌ش یه‌ك به‌دواى یه‌ك له‌ باكوره‌وه‌ بۆ باشور به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

1. چۆمى خاپور
ئه‌م چۆمه‌ له‌گه‌ڵ ڕووبارى هیزڵدا له‌ كوردستانى باكور هه‌ڵده‌قوڵێن. له‌ سنورى ٢٠٠ کیلۆمەتری باكورى شارى موسڵ لە ‌خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ دیجله‌وه‌. ئه‌م چۆمه‌ لەگەڵ دیجله‌دا حه‌وزێك پێكده‌هێنن كه‌برِه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ٢٨%ى سه‌رجه‌م ئاوى ڕووبارى ناوبراو.

2. چۆمى زێى گه‌وره‌
ئه‌م چۆمه‌ له ‌چیاكانى كوردستانى باكور له‌كێوه‌كانى مه‌رگه‌نه‌داغى نێوان هه‌ردوو ده‌ریاچه‌ى وان و ورمێ و ناوچه‌ى باشقه‌ڵا و ده‌وروبه‌رى جۆڵه‌مێرگ هه‌ڵده‌قوڵێت. ناوچه‌كانى زێبار و به‌رزان ئاوه‌ده‌دات و چۆمه‌كانى شه‌مدینان، حاجى به‌گ، ره‌واندز و دیلمانى لێ ده‌بێته‌وه‌ و چۆمى خازه‌ر كه‌ له ‌ده‌وربه‌رى ئامێدى هه‌ڵده‌قوڵێت له‌ خۆرئاواى شارۆچكه‌ى گوێره‌وه‌ ده‌ڕژێنه‌ ناوى و له‌ ٤٥ کیلۆمەتری باشورى موسڵدا له‌نێوان شارى موسڵ و شرگاتدا له‌به‌رى چه‌په‌وه‌ ده‌ڕژێنه‌ ڕووبارى دیجله‌وه‌.

3. چۆمى زێى بچوك
ئه‌م چۆمه‌ له ‌كوردستانى خۆرهه‌ڵات له ‌نزیك ناوچه‌ى لاهیجان و ناوچه‌ سنورییه‌كانى ئێستاى عێراق ـ ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت و چۆمه‌كانى گۆمه‌ و كۆیه‌ و كه‌ندیناواى تێ ده‌ڕژێت و به‌نداوه‌كانى دوكان و دبسى له‌سه‌ر رۆنراوه‌. له‌ نزیك شارۆچكه‌ى فه‌تحه‌وه‌ له‌به‌رى چه‌په‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ ڕووبارى دیجله‌وه‌.

4. چۆمى خاسه‌ (عوزێم)
له ‌ناوچه‌ى بازیان و ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت، سێڵاوه‌كانى داقوق و واقسوى تێ ده‌ڕژێت، ناوچه‌كانى كه‌ركوك، داقوق و خورماتوو ئاو ده‌دات. زۆربه‌ى وه‌رزه‌كانى هاوین ئه‌م چۆمه‌ وشك ده‌كات، له ‌نزیك شارۆچكه‌ى به‌له‌ده‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ به‌رى چه‌پى رووبارى دیجله‌وه‌.

5. چۆمى سیروان
ئه‌م چۆمه‌ له‌ كوردستانى خۆرهه‌ڵات و ده‌وروبه‌رى چیاكانى هه‌ورامان و چوارتا و پێنجوێن و خورماڵ و ماوه‌ت هه‌ڵده‌قوڵێت و سێڵاوه‌كانى تانجه‌رۆ و چۆمه‌كانى ئه‌ڵوه‌ن و دێوانه‌ى تێ ده‌ڕژێت. چۆمى تانجه‌رۆ سه‌رچاوه‌ى بنه‌ڕه‌تى چۆمى سیروانه‌ له‌ كوردستانى باشوردا. به‌نداوه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرینى له‌سه‌ر رۆنراوه ‌و له‌ ٣٠ کیلۆمەتری خواروى به‌غدادا له‌به‌رى چه‌په‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ دیجله‌وه‌.

‌‌# تەنها بۆ زانیاری .. مێژووی گرنگترین لافاوەکانی ڕووباری دیجلە:

• له‌ ساڵى ١٩١٩دا ئاوه‌ڕۆى هه‌ردوو ڕووبارى دیجله‌ و فورات زیادیان كرد و كونى جیاجیا كه‌وته‌ به‌سته‌كه‌ى باكورى به‌غداوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ زیانى گه‌وره‌ له‌ مه‌زراكانى ده‌وروبه‌رى ڕووباره‌كه‌ و هه‌روه‌ها زیانى ماڵى گه‌وره‌ به‌ر دانیشتوانەکەی كه‌وت.

• له‌ ساڵى ١٩٢٣دا ئاوى دیجله‌ زیادى كرد و به‌رى چه‌پى به‌سته‌كه‌ى باكورى به‌غدا له‌ دوو لاوه‌ شكا و بڕێكى زۆری ئاو له‌ پشتى به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى پایته‌خته‌وه‌ كۆبووه‌ و به‌غداى رووبه‌ڕووى مه‌ترسى نقومبوون كرده‌وه‌.

• له‌ ساڵى ١٩٢٦دا ئاوى دیجله‌ زیادى كرد و ئاوڕێكخه‌رى جۆگه‌ى ئەلدیفاعی ته‌قییه‌وه‌ و ناوچه‌ى نێوان نیوه‌ڕێی ئه‌عزه‌میه‌ و به‌غدا نقوم بوو. هه‌روه‌ها ئاو دزه‌ى بۆ ناوشار كرد و زیانى گه‌وره‌ى به‌ به‌شێكى دانیشتوان گه‌یاند.

• له‌ ساڵى ١٩٣٧دا ئاوه‌ڕۆى دیجله‌ زیادیكرد و به‌رى خۆرهه‌ڵاتى به‌سته‌كه‌ى باكورى به‌غدا له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ شكاو ئاو تا پشتى شاره‌كه‌ دزه‌ى كرد.

• له‌ ساڵى ١٩٤٠دا لافاوى دیجله‌ مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى پێكهێنا. له‌ هه‌ردوو لاى به‌سته‌كه‌ى ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌رى رووباره‌كه‌دا شكانى جیاجیا روویاندا. له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆى لافاوى ڕووبارى فورات پرۆژه‌ى ئاودێرى ئەلسەقڵاوییەی زه‌وییه‌كانى عەقەرقوف له‌ به‌رى خۆرئاوى شارى به‌غدا نقومى ئاو بوون.

• له‌ ساڵى ١٩٤١دا لافاوى دیجله‌ هه‌موو ژماره‌ تۆماركراوه‌كانى پێشوى تێپه‌ڕاند، له‌ به‌رى چه‌پى دیجله‌وه‌ به‌سته‌كه‌ى باكورى به‌غدا له‌ چه‌ند لاوه‌ شكا. هه‌مان كات ڕووبارى سیروان زیادیكرد و ئه‌مه‌ش وایكرد ئاوى هه‌ردوو ڕووبار له‌ پشتى به‌شه‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا كۆببێته‌وه‌ و ناوچه‌كانى جادریه‌ و به‌شێكى معەسکەر ڕەشید و زه‌عفه‌رانیه‌ له‌ باشورى به‌غدا نقوم بكات.

• له ‌ساڵى ١٩٤٢دا هه‌ردوو ڕووبارى دیجله ‌و سیروان له‌یه‌ك كاتدا به ‌رێژه‌یه‌كى زۆر زیادیان كرد و ئاوى ڕووبارى سیروان له‌پشتى به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتدا كۆبووه‌وه ‌و له‌گه‌ڵ ئاوى گونجه‌ شكاوه‌كانى به‌رى چه‌پى به‌سته‌كه‌ى دیجله‌دا دزه‌یان كرد و به‌شه‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى معەسکەر ڕەشید نقوم بوو.

• له‌ ساڵى ١٩٤٦دا ڕووبارى دیجله‌ به‌شێوه‌یه‌ك زیادى كرد، ئاستى ئاو و ئاوه‌ڕۆكه‌ى هی ساڵانى پێشووى تێپه‌ڕاند و به‌مه‌ش چه‌ند قڵیشێك كه‌وته‌ به‌سته‌كه‌ى به‌رى چه‌پى ڕووباره‌كه‌ له ‌باكورى به‌غدا. له‌هه‌مان كاتدا ڕووبارى سیروان زیادی كرد و ئاوى هه‌ردوو ڕووبار له‌پشتى به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتدا مۆڵیان خوارد. معەسکەر ڕەشید و زه‌عفه‌رانیه ‌و ڕۆستەمییە ژێر ئاوكه‌وتن و واى لێهات به‌غدا به ‌ده‌ریایه‌ك له ‌ئاو ده‌وره ‌درابوو. به‌شێكى زۆرى شه‌قام و به‌شێكى خانووبه‌ره‌كانى خۆرهه‌ڵاتى به‌غداى نقوم كرد.

• له‌ ساڵى ١٩٥٠دا هه‌ردوو ڕووبارى دیجله ‌و سیروان له ‌یه‌ك كاتدا زیادیان كرد و چه‌ند درزێك كه‌وته‌ به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتى باكور و باشورى به‌غدا و ئاو له‌پشتى به‌سته‌كه‌ى خۆرهه‌ڵاتدا مۆڵى خوارد و به‌غدا رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ژێرئاوكه‌وتن بووه‌وه‌. لێپرسراوان به‌ناچارى ناوچه‌كانى بەغدادولجەدیدە و معەسکەر ڕەشید و جادریە و زه‌عفه‌رانیه ‌و ناوچه‌ كه‌نارییه‌كانى ڕووبارى سیروانیان ژێر ئاوخست، به‌غدا به‌رێكه‌وت له ‌نقومبوون رزگارى بوو.

• له‌ ۱۹٥٦/۳/۲۹ پێوه‌ره‌كانى سه‌ر چۆمه‌كانى دیجله‌ هه‌موو رێكۆرده‌كانى پێش خۆیان تێپه‌ڕاند. بۆیه‌ یه‌كسه‌ر په‌نجه‌ره‌كانى ئاوڕێكخه‌رى سه‌رسار كرانه‌وه ‌و ئاوه‌كه‌ له‌وێدا عه‌ماركرا. ده‌ریاچه‌ى سەرساری نزیك بێجى له‌ توانایدایه‌ نیوه‌ى ئاوى لافاوى دیجله‌ لای خۆی گل بداتەوە