سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  كوردانی رۆژئاوا، لە گەمەی ئەمریكادا..!
به‌روار: 06/06/2018

Adalat Abdulla
.................................................
ئەو نەخشەڕێگایەی كە پێرێ، مەولود چاوش ئۆغڵۆ-ی وەزیری دەرەوەی توركیا، لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەکەی «مایك بومبیۆ»، لەبارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا لە واشنتۆن، رایگەیاند سەبارەت بە چارەنووسی هێزەكانی سوریای دیموكرات‌و بەتایبەتیش پەیەدە، وەك نەخشەڕێگای جڵەوكردنی تەواوەتیی دەستكەوتەكانی كوردە لەڕۆژئاوای كوردستان!.

ئەوەی ئۆغڵۆ باسی دەكات، هەر بەتەنها «دەركردن»و «چەككردن»ی شەڕڤانان نییە لە منبج، بەڵكو نەخشەڕێگای جۆرێكە لەكۆتاییهێنانیش بە خۆسەری‌و فەرمانڕەوایی كورد لەو بەشەی كوردستاندا، خەونێك كە بێگومان توركەكان، زیاتر لە (5) ساڵە!، بە هەموو هێزی سیاسی‌و سەربازی‌و دیبلۆماسی‌و پڕوپاگەندەی خۆیانەوە، كاری بۆ دەكەن، نەك هەر ئەوە، بەڵكو لەپێناویدا تەنانەت ریسكیان بە پەیوەندییەكانی خۆیشیان لەگەڵ زلهێزێكی گەورەی وەكو ئەمریكاو چەندین وڵاتی ئەوروپی، كردووە، لەناویاندا ئەڵمانیاو فەرەنسا.

ئەگەر ئەم نەخشەڕێگایە، هەروەك ئەوەی، كە ئەنكەرە پلانی بۆ داناوەو چاوەڕوانێتی، جێبەجێ بكرێت، ئەوا سەرلەبەری پەیوەندیی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ ئەمریكادا، نەك دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە، بەڵكو دەهەژێت‌و دەڕوخێت!. كوردانی رۆژئاوا، بەپێی گریمانەی دابەشكردنی دەسەڵات لەسوریادا لەسەر بنەمای دیموكراسی‌و رەچاوكردنی مافی گەلان، گرەوی زۆریان لەسەر پاڵپشتیی ئەمریكا بووە. واشنتۆن، لەسەر زاری گەورە بەرپرسانی ئیدارەی پێشووی ئۆباماو ئیدارەی ئێستای ترامپ، زیاتر لەجارێك باسیان لەئەگەری تەنانەت فیدراڵیزەكردنی سوریا دەكرد، یان لانیكەم، كەمجار هەبووە لەوێناكردنی سیناریۆكانی سوریای پاشەڕۆژدا، لەسەر رۆڵ‌و مافی كورد رانەوەستابن‌و جەختیان لێ نەكردبێتەوە.

جگە لەوە، هەندێك لەجەنەراڵە مەیدانییەكانی یەكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە منبج‌و ناوچەكانی تر كە لەژێر دەسەڵاتی شەڕڤاناندان، چەندینجار كوردی رۆژئاوایان وەك دۆست‌و بگرە هاوپەیمان ناوبردووە، خۆیشیان دەزانن كە تاقە هێزی ئۆپۆزسیۆن لە سوریادا كە هەڵگری ئایدیۆلۆژیایەكی مۆدێرن بێت‌و بڕوای بەدیموكراسی‌و مامەڵەی بێ كێشە هەبێت لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكادا، تەنها هێزەكانی سوریای دیموكراتن كە پەیەدە هێزە سەرەكی‌و رێكخەرەكەیەتی، بەڵام كە ئێستا دەچنە ناو بۆندێكی سیاسی‌و سەربازیی وەها مەترسیدارەوە لەگەڵ توركەكاندا، بەئاشكرا رووندەبێتەوە، كە مامەڵەی واشنتۆن لەگەڵ كوردانی رۆژئاوادا مامەڵەیەكی كاتی‌و تەكتیكی بووە!، بگرە وابەستەی جەمسەرگیرییەكانی هێزە ئیقلیمییەكانە لەدۆسییەی سوریادا، زیاتر لەوەش، ساغ دەبێتەوە كە ئەمریكییەكان تەنها لەپێناوی ئەوەی توركەكان لەبەرەی روسیا-ئێران دووربخەنەوە، ئامادەی سازشكردنی گەورەن بۆ ئەنكەرەو بەدەم داواكاری‌و ئەجێنداكانییەوە دەچن لەدۆسییەی سوریادا، ئیتر ئەگەر تەنانەت ئەمە لەسەر حسابی سووتاندنی وەرەقەی كوردیش بێت لەڕۆژئاوادا، كە وا دەردەكەوێت، لەچاو تێكدانی رایەڵی تورك-روس– ئێران‌و هاوكات پەشیمانكردنەوەی توركەكان لەكڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی جۆری (ئێس-400)ی روسی، وەرەقەیەكی لاوەكی‌و كەم بایەختر بێت!.

ئەم رێكەوتنەی واشنتۆن لەگەڵ توركەكاندا، ئەگەر وەك ئەوەی ئەنكەرە دەیەوێت، بچێتە پێشەوە، هاوكێشەكانی دۆسییەی سوریا گۆڕانكارییان بەسەردا دێت. راستە، بەم رێكەوتنە، مەترسی گەورە بۆ سەر پێگەی كوردانی رۆژئاوا دروستدەبێت، بەڵام دۆزی كورد لەسوریادا كۆتایی پێنایەت، بەدڵنیاییشەوە بزووتنەوەی سیاسی‌و چەكداریی رۆژئاوا چاو بەتەكتیك‌و پەیوەندییە سیاسییەكانی خۆیدا، دەخشێنێتەوە!.


زیاتر ...‌
به‌پێی نوێترین ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران ...
21/06/2018
پۆلیسی سوید لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەهۆکاری تەقەکردنەکە نەكردوە، تەنها ئەوە نەبێت کە بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ بۆ چوار کەس برینداربوون و گوستراونەتە...
19/06/2018
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری ئه‌دریان رانكین گالاوی وێته‌بێژی وه‌زاه‌رای به‌رگری ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ هێر...
19/06/2018
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: لێدوانه‌كانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونبووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاران پیتاندنی یۆرانی...
07/06/2018
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت