سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دژی سوتاندنی ده‌نگه‌كانیان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
به‌روار: 13/06/2018

ئه‌مڕۆ 13-6-2018، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناڕه‌زایی سوتاندنی ده‌نگه‌كانیان و خیانه‌تكارانی 6ی حوزه‌یران، خۆپێشاندانێكی فراوانیان ئه‌نجامدا.

له‌و خۆپیشاندانه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ رێپێوانێكی هێمنانه‌ به‌ره‌و به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی به‌ڕێكه‌وتوون و داوایان له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌كرد له‌سه‌ر مافه‌كانیان بێته‌ ده‌نگ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ورێگه‌ نه‌درێت ده‌نگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بسوتێنرێت.

راشیانگه‌یاند: ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ ده‌نگی سه‌نگه‌ره‌كان و به‌رگری له‌ خاكی پیرۆزی كوردستانه‌ بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ یه‌ك ده‌نگی خۆمان خۆشنابین، هێزه‌كانی پێشمه‌گه‌ ته‌ئكیدیانده‌كرده‌وه‌ سوتاندنی ده‌نگه‌كانی پێشمه‌گه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ فیڕۆدانی ره‌نج و قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌گه‌یه‌، كه‌ به‌ خوێنی خۆیان به‌رگرییان له‌ خاك و شه‌ره‌فی گه‌لی كورد كردوه‌.

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دووپاتیشیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی هه‌ندێك لایه‌ن بۆ سوتاندنی ده‌نگه‌كانیان خیانه‌تێكی نیشتمانییه‌و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵبكرێت.

جه‌ختیشیانكرده‌وه‌، پیلانی گروپی خیانه‌تكارانی 6 ی حوزه‌یران بۆ سوتاندنی ده‌نگه‌كانی پێشمه‌گه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ریسواده‌كه‌ن و رێگه‌ش ناده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگه‌كانیان بسوتێنرێتو شكۆی پێشمه‌گه‌ بشكێنرێت.