سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  تۆپخانه‌كانی توركیا گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومانده‌كه‌ن
به‌روار: 20/06/2018

تۆپخانه‌كانی توركیا گوندو ئاواییه‌كاییه‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومانده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رايگه‌یاند: له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌، تۆپخانه‌كانی توركیا به‌ چڕی گوندو ئاواییه‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومانده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: تۆپخانه‌كانی توركیا به‌ چڕی ناوچه‌كانی سنین و گه‌لی خواكوڕك و لولان و سه‌روكان و غونیره‌ له‌ ناوچه‌ی برادۆست بۆردومانده‌كه‌ن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ بۆردومانی تۆپخانه‌كان، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به‌رده‌وام به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌، كه‌ پێده‌چێت چاودێری ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.

 وتیشی: تائێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بۆردومانه‌كان نه‌زانراوه‌.