سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  داعش ٣٠ ئەندامی عەشیرەتی شمەری ڕفاند
به‌روار: 20/06/2018
لە دوو رۆژی رابردوودا تیرۆرستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین ٣٠ کەسیان لە ھۆزی شمەر رفاندو تەرمی حەوتیان دۆزرایەوە.
نەواف حەسان سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای دور لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاندووە: تیرۆرستانی داعش لە ناوچەی جزیرەی سەڵاحەدین بڵاوبونەتەوە.
وتووشیەتی: ئێوارەی یەکشەممە لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی تکریت و باکوری خۆرئاوای سەڵاحەدین ٣٠ کەسیان لە ھۆزی شمەر رفاندووەو دواتر تەرمی حەوت کەسیان لە خۆرئاوای ناحیەی (تلول باجی) سەر بە قەزای شەرگاتی پارێزگاکە دۆزراونەتەوەو تائێستاش ٢٣یان بێسەروشوێنن.
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای دور داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق و لێپرسراوانی ولاتەکە کردووە ھەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی ئەو ھاووڵاتیانە چربکەنەوە.