سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  ئامارێكی ترسناك له‌باره‌ی په‌نابه‌ران ئاشكرا ده‌كرێت
به‌روار: 21/06/2018

به‌پێی ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له‌ 52% له‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كانی جیهان له‌ منداڵانی ژێر 18 ساڵ پێكدێت و ڕۆژانه‌ 44 هه‌زار و 400 كه‌س له‌ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ ده‌بن.

به‌پێی نوێترین ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران ڕوو له‌ زیاد بوونه‌. 
له‌ ڕاپۆرتێكی نوێی كۆمیسیاری باڵای سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان له‌ ئێستادا رێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان گه‌یشتووه‌ به‌ 68 ملیۆن و پێنسه‌د هه‌زار كه‌س.


له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانه‌ 44 هه‌زار و 400 كه‌س به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژی و ناله‌باربوونی دۆخی ژیان له‌ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ بوون و په‌نایان بۆ شوێنی تر بردووه‌.

زۆرترین په‌نابه‌ر هی وڵاتی سوریایه‌ 6 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س، ئه‌فغانستان 2ملیۆن 600 هه‌زار كه‌س، سودانی باشوور یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س و میانمار یه‌ك ملیۆن و بیست هه‌زار كه‌س و سۆماڵ نزیكه‌ی 990 هه‌زار كه‌س په‌نابه‌ر.

ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ توركیا سێ ملیۆن و پێنسه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر، پاكستان یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر، ئۆگاندا یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر، ئێران نزیكه‌ی 980 هه‌زار كه‌س و ئه‌ڵمانیا 970 هه‌زار په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌.



















pukmedia

زیاتر ...‌
لە لێدوانێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی حکومی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، مایک پەمپیۆ وتی لە هەندێک بابەتدا گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا...
19/07/2018
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی شێخ نه‌جاڕ له‌ پارێزگای حه‌له‌ب كراوه‌ و تائێستا زیانه‌كانی نه...
19/07/2018
جەین شاهین سیناتۆری ئەمریکی لە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە تویتەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، داواکارم لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە وەرگێڕی ویل...
19/07/2018
بە پشتیوانی ڕوسیا، هێزەکانی حکومەتی سوریا زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دەرعایان کۆنتڕۆڵکردەوە لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا. بەڵام هێشتا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن...
16/07/2018
ئەم هێرشەش نوێترینە لەو زنجیرە هێرشانەی کە کۆتاییان نایەت لە شاری کابوڵی پایتەخت و شارە گەورەکانی دیکەی ئەفغانستان، لەوانەش جەلالئاباد کە بە تەنها ل...
16/07/2018
پۆلیسی سلێمانی له‌ په‌یجی رٍه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، شه‌وی ڕابردووه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناحیه‌ی شۆڕش ئاگادار ده‌كرێن...
16/07/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت