سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  لە چوارقوڕنە چلەی فەرماندە ئیبراهیم نورەدین بەڕێوەچوو.
به‌روار: 25/06/2018
ەئامادەبوونی وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 24-ی راپەڕین و بەشێك لەفەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و لێپرسراوانی حیزبی و حكومی لەناحیەی چوارقورنەی سنوری قەزای رانیە لەرێوڕەسمێكی شایستەدا چلەی تێكۆشەری دێرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان فەرماندە ئیبراهیم نورەدین نەسرەت بەرێوەچوو , و تیایدا تیشك خرایە سەر چەند وێستگەیكی گرنگی ژیانی فەرماندە ئیبراهیم كەبەدرێژایی تەمەنی وەك پێشمەرگەو فەرماندە لەخەباتكردن بەردەوام بووە.
هەر لەمیانەی مەراسیمەكەدا وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەڕین رایگەیاند شەهید ئیبراهیم نورەدین یەكێك بوو لە فەرماندە قارەمانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بەدرێژایی دەیان ساڵ لەخەباتكردن بەردەوامبوو, راشیگەیاند یەكێتی نیشتمانی كوردستان خوێندنگەی پێگەیاندی هەزاران فەرماندەی وەك شەهید ئیبراهیم بووە كەبەردێژایی مێژوو خەباتی لەپێناو گەلی كوردا كردووە و هەرگیز سازشی لەسەر بستێكی خاكی كوردستان نەكردووە و بۆ داهاتووش یەكێتی وەك هەمیشە بەرگریكاری كوردستان دەبێت و دژی پیلانگێڕی هەموو لایەك دەوەستێتەوە.