سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئەنجومەنی وەزیران فەرمانێك لەبارەی وەزارەتی پێشمەرگە دەردەكات
به‌روار: 25/06/2018
ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر گۆڕانكارییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی، بەرپرسێكی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: فەرمانی گۆڕانكاری بۆ زیاتر لە 60 پۆست دەرچووەو دەستكراوە بەجێبەجێكردنی
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی دەستەی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆن لەوەزارەتی پێشمەرگە،  راگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە بۆ گۆڕانكاری لە  زیاتر لە 60 پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام نزیكەی (5 بۆ 6) پۆست ماوە رەزامەندی لەسەر بدات، هیوادارین لەداهاتوویەكی نزیكدا فەرمانی گۆڕانكاری لەو پۆستانەش دەربچێت.

وتیشی: "گۆڕانكارییەكان سێ جۆرە، هەندێكیان لەیەكەكانی (70 و 80) دەگەڕێنەوە بۆ وەزارەت و بەپێچەوانەشەوە، هەندێكیشیان لەناو وەزارەت ئاڵۆگڕ بە پۆستەكانیان كراوە".

روونیشیكردەوە، لەكۆی ئەو پۆستانەی رەزامەندی لەسەر دراوە گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارەو میرە، چەندین بەڕێوەبەرو جێگری بەڕێوەبەری گشتی و چەندین لیواو فەرماندەی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت گشتاندنی بۆ فەرمانی گۆڕانكارییەكە كردووەو هەندێكیان جێبەجێكراوەو ئەوانی دیكەشیان لەم هەفتەیەو هەفتەكانی داهاتوودا جێبەجێدەكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی  تائێستا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەرنەبڕیوە لەسەر گۆڕانكاری لەپۆستی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، كە جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان دەچێتە شوێنەكەی، لەگەڵ چەند پۆستێكی دیكە
SNN