سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  عیراق رووبەڕووی لەشکرکێشی تورکیا دەبێتەوە.. چەند بڕیارێک درا
به‌روار: 25/06/2018
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، پلانی پاراستنی سەروەریی خاكەكەی لەئەگەری هەر لەشكركێشییەكی سوپای توركیا دادەنێت و لیژنەیەكی باڵاش بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبونەوەی هەر پەلامارێكی ئەو وڵاتە پێكدەهێنێت.


ئەمڕۆ 24ی 6ی 2018، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆكایەتی حەردەی عەبادی كۆبۆوەو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی سنوربەزاندنی خاكی عیراق لەلایەن سوپای توركیا كراوەو چەند بڕیارێكیش بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و رووبەڕووبونەوەی لەشكركێشی ئەو وڵاتە دراوە.

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا، نوێنەرانی وەزارەتەكانی بەرگری و دەرەوەو پاراستنی سنورو بەرگری ئاسمانی، بەوردی باسیان لە سنوربەزاندنی خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن سوپای توركیا كردووەو لەسەر بنەمای ئەو پێشهاتەش، چەند بڕیارێك دران بۆ چۆنیەتی پاراستنی سەروەریی خاكی عیراق و رووبەڕووبونەوەی هەر لەشكركێشییەك كە لەلایەن سوپای توركیاوە ئەنجام بدرێت.

كۆبوونەوەكە، وێڕای رەتكردنەوەی هەر سنوربەزاندنێكی سوپای توركیا، بڕیاریشدرا لیژنیەكی باڵا لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا و پرۆسە هاوبەشەكان ئاسایش و هەواڵگری وەزارەتی بەرگری و پاراستنی سنورو راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێكبهێنرێت