سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی سنووری برادۆست بۆردومانده‌كه‌ن
به‌روار: 26/06/2018

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندو ئاواییه‌كانی سنووری برادۆست بۆردومانده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مشه‌و 25-6-2018،  رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌چڕی ناوچه‌كانی گونده‌كانی چیاشۆرك و چیابه‌ندو سۆشمه‌و جۆیشك له‌ سنووری ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومانده‌كه‌ن.
وتیشی: تائێستا زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ توركیا به‌ بیانووی بوونی په‌كه‌كه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات و تائێستاش به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه‌ چه‌ندین هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان شه‌هیدو برینداربوون و زیانی زۆری ماددیش به‌ ماڵ و ره‌زو باخی هاووڵاتییان و سروشتی ئه‌و ناوچانه‌ گه‌یشتووه‌.









PUKmedia