سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  پۆلیسی سلێمانی مه‌فره‌زه‌ی نهێنی و هێزی تایبه‌ت پێكده‌هێنێت
به‌روار: 01/07/2018

پۆلیسی سلێمانی هه‌وڵه‌كانی چڕتر ده‌كاته‌وه‌ بۆ قه‌ڵاچۆكردنی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبیلی بێ ژماره‌ و ژماره‌ وه‌همی و بێ سه‌ره‌تاییه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی ره‌ش كردنی جامی ئۆتۆمبیل. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پۆلیسی سلێمانی هێزێكی تایبه‌تی پێكهێناوه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ جموجۆڵ دان، هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌ی نهێنییش پێكهێنراوه‌ كه‌ كاریكۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی یاساشكێنی ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یانراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ كه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌ ئاماده‌باشی‌و ده‌رچوندان‌و كاریان ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ سه‌ركێشی‌و ته‌قه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوای سه‌رانه‌ له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن. «هێزه‌كه‌ هه‌موو شه‌وێك له‌ گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كاندا به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان پێیه‌و یاسا پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڕۆژیش مه‌فره‌زه‌ی نهێنیی هه‌یه‌و زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌یاسا ده‌رچون». ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ پێناو دابینكردنی هێمنی‌و ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتیان‌و رێگرییكردن له‌ پێشێلكاریی یاسایی. به‌ تایبه‌تیش ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ركێشی‌و ته‌قه‌ ده‌كه‌ن، داوای سه‌رانه‌ له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌ یاسا هه‌ڵهاتوون.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هێزه‌كانیان چه‌ندین داواكراویان ده‌ستگیركردووه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان ئۆتۆمبێلی بێ ژماره‌دا گرتووه‌و روبه‌روی دادگایان كردوونه‌ته‌وه‌.
پۆلیسی هاتوچۆش هه‌وڵه‌كانی چڕتر كردۆته‌وه‌ بۆ بنبڕكردنی چه‌ندین دیارده‌ و حاڵه‌تی نایاسایی له‌وانه‌ نه‌هێشتنی ئۆتۆمبیلی بێ ژماره‌ و تۆمار و ئه‌وانه‌ی ژماره‌ی وه‌همیان به‌ستووه‌، له‌گه‌ڵ سزدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی جامی ئۆتۆمبیل ره‌شو تاریك ده‌كه‌ن. «له‌مه‌ودوا ڕێگه‌ به‌ئۆتۆمبێلی جام تاریك نادرێت و ھه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش بێ سه‌ره‌تاو بێ ژماره‌ بێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت».

یه‌كێك له‌و دیادرانه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایش و ئۆقره‌یی هه‌رێم دروست ده‌كات بوونی ئۆتۆمبیلی بێ سه‌ره‌تایی و تۆماركراوه‌، كه‌ به‌شێكیان له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ هیچ تۆمارێكیان نییه‌، ژماره‌ی وه‌هیمان به‌ستووه‌ و له‌ كاتی هه‌ر سه‌رپێچی و یاساشكێنیه‌ك به‌ ئاسانی نادۆزرێنه‌وه‌، ئه‌م یاساشكێنییه‌ش به‌ ته‌نیا له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانی ئاساییه‌وه‌ ناكرێت به‌ڵكو كه‌سانی سه‌ربازییش به‌شێكن له‌و دیارده‌ نایاساییه‌، به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازییه‌كانی رێكخستووه‌ و له‌سه‌ر تابلۆیه‌كی ره‌نگ قاوه‌یی ژماره‌ بۆ ئۆتۆمبیله‌كان دروست كراوه‌، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین ئۆتۆمبیل هه‌ن كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێن كه‌ ژماره‌ی وه‌همی سه‌ربازییان پێوه‌یه‌ وه‌ك ژماره‌ی تایبه‌ت به‌ لیواكان و به‌شێكی تریش ژماره‌ی وه‌همی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقیان به‌ستووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی راست و تۆماركراو بێت. ئه‌مه‌ سه‌رباری بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبیل كه‌ ژماره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایان به‌ستووه‌ و له‌ كوردستان كڕین و فرۆشیان پێوه‌ده‌كرێت.




















PUKMEDIA