سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  سەرۆكایەتیی كۆمار پەلاماردانی تێرۆریستیی بۆ سەر كەركوك ئیدانە دەكات
به‌روار: 02/07/2018

نوسینگەی دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق بە توندیی ئەو دوو پەلامارە تێرۆریستییەی ئیدانە كرد كە ئەمڕۆ 1-7-2018 كرانە سەر كۆگای سندوقەكانی هەڵبژاردن لە شاری كەركوك و لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە هێزە ئەمنییەكان بەركەوتن كە ئەركی پاراستنی شوێنەكەیان پێ سپێردراوە، پەژارەیی دەربڕیوە بۆ قوربانیانی ئەم تاوانە قێزەونە.

نوسینگەی سەرۆك كۆمار لە بەیانێكدا رایگەیاندوە: ئەو تاوانە قێزەونە كە مەرامەكەی نانەوەی ئاژاوەیە رق و كینەی زۆری چەتە تێرۆریستەكان ئاشكرا دەكات لە دژی گەل و وڵاتمان ، داواشی كردووە دەسەڵاتە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان لەوپەڕی چاو كراوەییدابن بۆ رێگرتن لە دوبارە بونەوەی ئەم جۆرە پەلاماردانە تێرۆریستییانە لە هەر جێگەیەكی وڵاتمان بێت.

PUKmedia