سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  په‌رله‌مان یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری درێژكرده‌وه‌
به‌روار: 02/07/2018

1-7-2018 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر  درێژكردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. رێواز فایه‌ق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ، یاسای  به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ یه‌كجاری درێژكرایه‌وه‌.

وتیشی: پێشتر به‌پێی یاساكه‌ پێویست بوو هه‌ر دوو ساڵ جارێك ئه‌و یاساكه‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ردرا كه‌ یاساكه‌ به‌ یه‌كجاری جێگیربێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: یاساكه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، بۆیه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌نگیان له‌سه‌ر یاساكه‌ داو فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش جگه‌ له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به‌جیاوازی رێژه‌یی ده‌نگیان له‌سه‌ر یاساكه‌ دا.

د. رێواز فایه‌ق ئئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاره‌ سبه‌ی جارێكی دیكه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌ به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ.


PUKmedia