سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ونبوانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە هەرێم ساز دەكرێت
به‌روار: 02/07/2018
بەسەرپەرشتی خاچی سوری نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بێسەروشوێن بووانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە هەرێم ئەنجامدەدرێت.
بەرەڤان حەمدی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە ساڵی 2008ەوە كۆبوونەوەكان بەردەوامن و مەبەست لێیان گەڕانە بە دوای ونبووانی شەڕی نێوان عێراق و ئێرانە. 
وتیشی پێنج ساڵ بەر لە ئێستا لە جنێڤ پێشنیاری ئەوە كرا كە بۆ ئەو پرسە كۆبوونەوە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێ و ماوەی دوو ساڵیشە  ئێمە وەك كورد بەشدارین لەو كۆبوونەوانە, ڕاشیگەیاند ئێمەش لە تاوانەكانی ئەنفال قوربانیانی و بێسەروشوێن بووان هەیە و دەمانەوێ ئەزموون لە كاری ئەوانە وەربگرین