سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  شێخ جەعفەر و لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە كۆبوونەوە
به‌روار: 02/07/2018

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە و لاهور شێخ جەنگی بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە كۆبونەوە و تیایدا چەند پرسێكی گرنگ و تایبەت بە مەشق وخۆڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و  پاراستنی دۆخی ناوچە دابڕێندراوەكان  و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شارەكانی كوردستان گفتووگۆی لەبارەوە كرا.لەكۆبونەوەكەدا، ئاماژەكرا بە گرنگیی مەشق و راهێنان و خۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، كەهەمیشە پارێزەری خاكی پیرۆزی كوردستانن.
لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا ئاماژە بە دۆخی ناوچە دابرێندراوەكانكرا و ئەوەش دوپاتكرایەوە كە وەك چۆن هێزی پێشمەرگە لەڕابردوودا ، هێزێكی پۆڵاینبوە بۆ بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان ،  لە ئێستاشدا بە هەمان گروتینەوە ئامادەیە بۆ رووبەروبونەوە و بەرگرییكردن لە ناوچە كێشەلەسەرەكان لە ئەگەری هەر مەترسیەك كە رووبەبوری ئەو ناوچانە ببێتەوە. هاوكات لە كۆبونەوەكەدا ئاماژە بە رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆكرا بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و لەو رووەشەوە پابەندبونی هەموولایەك بۆ ئەو رێنماییانە دوپاتكرایەوە . لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی  لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال پێشوازیكرد لە فەرماندە و ئەفسەر وپێشمەرگەكانی لیوای 112ی سەر بەهێزەكانی 70  ، كەبەمەبەستی دوپاتكردنەوەی وەفا بۆ سەرۆك مام جەلال وحیزبی شەهیدان سەردانی مەزاریان كرد. 
لای خۆیەوە ، لاهور شێخ جەنگی سوپاسی ئەو فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگانەی لێوای 112 ی هێزەكانی حەفتای كرد بۆ ئەو پیشاندانی ئەو دڵسۆزی و وفایەی بۆ سەرۆك مام جەلال نواندویانە ،  وتیشی: بەڵێن بێت ئێمە هەموومان لەسەر ڕێبازی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبین.