سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەستی لەكاركێشایەوە
به‌روار: 03/07/2018
           
.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بەهۆی بۆچوونی جیاوازی لەگەڵ راوێژكاری وڵاتەكەی لەسەر پەنابەران دەستی لەكاركێشایەوە

رۆژنامەی بێڵدی ئەلمانیا بڵاوی كردوە كە هۆرست زیهۆفر وەزیری  ناوخۆی ئەڵمانیا بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا دەستی لەكاركێشاوەتەوە، رۆژنامە ئاماژە بەوە دەكات كە دوای ئەوەی پێی ڕاگەیەندراوە كە دەتوانێت دەست لە كاربكێشێتەوە" وەزیری ناوخۆ ئەو ژوورەی جێهێشتووە كە سەركردەی پارتەكەی لە شاری  میوشن تیایدا كۆبوونەتەوە، بەڵام دواتر و لە رۆژی یەك شەممە زیهۆفر درێژەی بە كۆبوونەوەكە داوە تا زانیاری تەواویان پێبدات لەسەر ئەو ڕێكەوتنامەیەی كە راوێژكاری ئەڵمانیا لە رۆژانی 28 و29ی حوزەیران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لە لوتكەی ئەوروپادا ڕێكەوتنیان لەسەر كردووە.

هۆكاری ناكۆكیەكانی وەزیری ناوخۆ و راوێژكاری ئەڵمانیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زیهۆفر پێی وایە دەبێت ڕێگری لە هاتنی ئەو پەنابەرانە بكات  كە  پێشتر لە یەكێك لە وڵاتانەی ئەوروپی ناویان تۆمار كراوە و دەبێت بگەڕێندرێنەوە ئەو وڵاتەی كە لێوەی هاتوون، بەڵام مێركڵ پێی وایە نابێت هیچ هەنگاوێكی تاك لایانانە بنرێت و دەبێت هەر بریارێك دەربكرێت بە هەماهەنگی وڵاتانی ئەوروپا بێت.

لە برۆكسڵ كۆبوونەوەیەكی دوو رۆژە لەسەر كێشەی پەنابەران ئەنجامدرا، لەسەر ئەوەی كە بەرنامەیەكی هەمەلایەنە بۆ كێشەی پەنابەران بگیرێتە بەر.












pukmedia

زیاتر ...‌
لە لێدوانێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی حکومی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، مایک پەمپیۆ وتی لە هەندێک بابەتدا گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا...
19/07/2018
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی شێخ نه‌جاڕ له‌ پارێزگای حه‌له‌ب كراوه‌ و تائێستا زیانه‌كانی نه...
19/07/2018
جەین شاهین سیناتۆری ئەمریکی لە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە تویتەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، داواکارم لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە وەرگێڕی ویل...
19/07/2018
بە پشتیوانی ڕوسیا، هێزەکانی حکومەتی سوریا زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دەرعایان کۆنتڕۆڵکردەوە لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا. بەڵام هێشتا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن...
16/07/2018
ئەم هێرشەش نوێترینە لەو زنجیرە هێرشانەی کە کۆتاییان نایەت لە شاری کابوڵی پایتەخت و شارە گەورەکانی دیکەی ئەفغانستان، لەوانەش جەلالئاباد کە بە تەنها ل...
16/07/2018
پۆلیسی سلێمانی له‌ په‌یجی رٍه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، شه‌وی ڕابردووه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناحیه‌ی شۆڕش ئاگادار ده‌كرێن...
16/07/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت