سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  تا ئێستا ھۆکاری ئاگرەکەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی نەزانراون
به‌روار: 04/07/2018
 ٣-٧-٢٠١٨، ووتەبێژی ھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە ڕایگەیاند: بەھۆی ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە تاسڵوجە، ٤ پێشمەرگە بریندار بوون.
ووتەبێژی ھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە عەمید ئەحمەد لەتیف ئاشکرای کرد، تا ئێستا ھۆکاری ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی کە لە تاسڵوجە کەوتەوە نازانن، بەڵام گومان دەکرێت ھۆکارەکە کارەبا بێت، چونکە ئاگرەکە لەوکاتەدا بووە کە کارەبا ھاتووەتەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ٤ پێشمەرگە بە سووکی بریندار بوون، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگرەکە دەکەین.
لەبارەی زیانە ماددییەکانەوە عەمید ئەحمەد لەتیف ووتی، نازانین زیانەکان چین و لە ئێستادا لە لێکۆڵینەوەدان و جگە لە کۆگاکە تەنھا پووش لە نیزک کۆگاکە سووتاوە، ھەروەھا ئاگرەکە ئەو کاتە کۆتای ھات کە تەقینەوەکان کۆتای ھاتووە.
ھاوکات فەرماندەی فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی ٧٠ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕایگەیاند: تا ئێستا ھۆکاری ئاگرەکە نازانرێت، بەڵام پێویستە لێکۆڵینەوەی جددی بکرێت لە ھۆکاری ئاگرەکە.