سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستيپێكردو پێشمه‌رگه‌ خرایه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌
به‌روار: 04/07/2018
به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای عیراق ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌خواروی كه‌ركوكه‌وه‌ تاده‌گاته‌ حه‌وزی حه‌مری ده‌ستپێكرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ناوچه‌ كوردییه‌كان ده‌پارێزین و ژورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیش پێكهێندراوه‌".

مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی، به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌كاتژمێر 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌، سوپای عیراق ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش له‌سنوره‌كانی خواروی كه‌ركوك و خورماتوو تا ده‌گاته‌ ناوچه‌كانی زه‌بورو حه‌وزی حه‌مرین و خانه‌قین ده‌ستپێكرد".

وتیشی:"هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان هه‌یه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌ناوچه‌كانی خۆیان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌، پارێزگاری ته‌واو له‌ناوچه‌ كوردییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، سوپای عیراقیش ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌و ژورێكی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیش پێكهێندراوه‌".

مه‌لا كه‌ریم شكور ئاشكراشیكرد، "وه‌ك به‌شداریكردن هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا نییه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی خۆمان ده‌پارێزین و ڕێگه‌ش ناده‌ین سوپای عیراق بچێته‌ ناو گونده‌ كوردنشینه‌كانه‌وه‌".