سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  داعش چه‌كداره‌ بیانیه‌كانی ده‌نێرێته‌وه‌ وڵاتانی خۆیان
به‌روار: 05/07/2018
سایتی دۆیچه‌ ڤیللـه‌ی ئه‌ڵمانی به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی "دێرشپیگل" ئه‌مڕۆ 4-7-2018 بڵاویكرده‌وه‌: له‌دوای شكسته‌كانی له‌ سوریاو عیراق، رێكخراوی تیرۆرستی داعش رێنمایی چه‌كداره‌ بیانیه‌كانی ده‌كات و به‌ چاره‌سه‌رێكی باشی ده‌زانێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپاو وڵاته‌كانی خۆیان.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، جیهادیه‌ بیانیه‌كان ژماره‌یان كه‌ به‌ 40 هه‌زار كه‌س داده‌نرێت و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا دووچاری هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نابن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیان به‌ چه‌ندین زمان ته‌رخانكردووه‌و هۆشداریان ده‌داتێ كه‌ پاسپۆرتی ساخته‌ به‌كاربهێنن و هه‌موو كه‌لوپه‌لێكیشیان كه‌ مۆركی سوریای پێوه‌بێت به‌جێیبهێڵن و له‌وه‌ش ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر باسی داعش نه‌كه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پسپۆڕانی ئه‌ڵمانی پێیانوایه‌ ئه‌وه‌ی له‌و پێگه‌یه‌دا هاتووه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ره‌وشی تیرۆرستانی داعش له‌ مه‌یدانی شه‌ڕدا خراپه‌و چه‌ته‌كانیان هه‌ڵدێن.

پێشتریش حكومه‌تی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكردبوو له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی هه‌زار ئیسلامی ئه‌ڵمانیایان به‌ره‌و سوریاو عیراق به‌جێهێشتووه‌و په‌یوه‌ندیان به‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانه‌وه‌ كردووه‌، به‌پێی ئاماژه‌یه‌كیش له‌و ژماره‌یه‌ 170 كه‌س كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ رۆشتوون له‌كاتی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا له‌ سوریاو عیراق كوژراون.

به‌پێی شرۆڤه‌كردنێكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ پایزی 2016 ده‌ركه‌وتووه‌ 35%ی ئه‌و ئه‌ڵمانیانه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ رۆشتوون هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین و 27%ی هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ن و زۆرترینی ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی شه‌ڕو پێكدادان رۆشتوون له‌ توركه‌كانن. به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ئه‌مانه‌ پۆلینكراون به‌سه‌ر سێ به‌شدا. به‌شی یه‌كه‌میان له‌وانه‌ن كه‌ له‌ كاری جیهادیدا توشی بێهیوایی بوون، به‌شی دووه‌میشیان له‌وانه‌ن كه‌ توشی شۆك بوون و به‌شی سێهه‌میشیان كه‌ مێشیكان پڕو سیخاخه‌ له‌ ئایدۆلۆژیای جیهادی و هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ئه‌م به‌شه‌یان به‌ مه‌ترسیدارترینیان ده‌زانن.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی دۆییچه‌ ڤیللـه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رۆژی 3ی ته‌موزی 2018 داوای له‌ وڵاتانی جیهان كردووه‌ كه‌ ئه‌و منداڵه‌ جیهادیانه‌ وه‌رگرنه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی زیندانیكردن و چاودێریان له‌ عیراق ته‌واوبووه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامه‌یان ئاڕاسته‌ی هه‌موو كه‌ناڵه‌ دیبلۆماسی و نوێنه‌رایه‌تی و باڵیۆزخانه‌كان كردووه‌، ئاماژه‌شیان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ عیراق گۆڕینه‌وه‌ی هیچ تیرۆرستێك ناكات به‌ڵام له‌ هاوكاری وڵاتان به‌رده‌وامده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی عیراق هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی تیرۆرستان نیه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش زۆربه‌ی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌ له‌ ریزه‌كانی داعشدا جه‌نگاون له‌ وڵاتی رووسیاوه‌ چوون به‌تایبه‌تی شیشانیه‌كان و له‌ كۆماره‌كانی پێشووتری سۆڤیه‌تی جارانه‌وه‌.






























PUKMEDIA
زیاتر ...‌
لە لێدوانێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی حکومی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، مایک پەمپیۆ وتی لە هەندێک بابەتدا گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا...
19/07/2018
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی شێخ نه‌جاڕ له‌ پارێزگای حه‌له‌ب كراوه‌ و تائێستا زیانه‌كانی نه...
19/07/2018
جەین شاهین سیناتۆری ئەمریکی لە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە تویتەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، داواکارم لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە وەرگێڕی ویل...
19/07/2018
بە پشتیوانی ڕوسیا، هێزەکانی حکومەتی سوریا زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دەرعایان کۆنتڕۆڵکردەوە لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا. بەڵام هێشتا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن...
16/07/2018
ئەم هێرشەش نوێترینە لەو زنجیرە هێرشانەی کە کۆتاییان نایەت لە شاری کابوڵی پایتەخت و شارە گەورەکانی دیکەی ئەفغانستان، لەوانەش جەلالئاباد کە بە تەنها ل...
16/07/2018
پۆلیسی سلێمانی له‌ په‌یجی رٍه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، شه‌وی ڕابردووه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناحیه‌ی شۆڕش ئاگادار ده‌كرێن...
16/07/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت