سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  بافڵ تاڵەبانی: ئەبێت ھێزی پێشمەرگە درک بە گۆڕانکارییەکان بکەن
به‌روار: 05/07/2018
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوونەوە و باس لە ھەلومەرجی سیاسیی ئەمڕۆی ھەرێم و عێراق و پێشھات و گۆڕانکارییەکان کرا و چۆنێتی خۆئامادەکردن بۆ ئەگەرەکان تاووتوێکران و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەگرنگیەوە باسی لە رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کرد، بۆ گەشەپێدانی چۆنایەتی ئەم ھێزە و پەروەردەکردنیان بە گیانی نیشتمانی و پابەند بوون بە پرەنسیپە باڵاکانی گەلی کوردەوە.

لە بارەی بارودۆخی ئارامیی شارەکانی ھەرێم و چەسپاندنی یاسا بڕیاردرا وەک ھەمیشە ھێزی پێشمەرگە یاسا پارێز بن و ملکەچی ھەموو ئەو یاسا و رێنماییانە بن کە ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان دابین دەکات و فەرماندەکانیش راسپێردران ھاوکاریی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش بن بۆ چەسپاندنی یاسا و دوورکەوتنەوە لە چەک ھەڵگرتن لەناو شارەکان و بەکارنەھێنانی ئۆتۆمبێلی ھێزی پێشمەرگە بە پێچەوانەی یاساو رێنماییەکان.

لای خۆشییەوە بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا پشتگیریی خۆی بۆ بڕیار و رێنماییەکانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەربڕی و ھەڵوێستەی کرد لەسەر دۆخی سیاسیی گۆڕاوی عێراق و مەترسییە ھەرێمایەتییەکان و چۆنێتی خۆئامادەکردن بۆ ئەگەرە سیاسیەکان و ئامادەیی ھێزی پێشمەرگە بۆ بەرگری لە ئارامی و ئۆقەریی ھەرێم، بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان.

تەکیدیشی کردووە وەک ھەمیشە ھێزی پێشمەرگە ئەبێت لە ھەموو کات زیاتر درک بە گۆڕانکارییەکان بکەن و ئامادەییان ھەبێت بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ھەرێم و پاراستنی گەل و خاکی کوردستان لە تیرۆریستان و نەیارانی گەلەکەمان.

لە کۆبوونەوەی فەرماندەیی ھێزەکانی پێشمەرگە، ئەوەش رایگەیەندرا ئەوەی لە ناوچە کوردستانییەکان دەگوزرەرێت و مافی کورد پێشێل دەکرێت جێگای قبوڵ نییە و خۆمان بۆ ھەموو ئەگەرێک ئامادەکردووە.

لەبارەی یەکێتیی ناو یەکێتی و بەستنی کۆنگرە کۆبوونەوە، داوای کرد لە زووترین کاتدا کۆنگرە ببەسرێت و خوێن و ھێزی نوێ بھێنرێتە پێشەوە و یەکێتی بکرێتەوە یەکێتیەکەی مام.