سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  تورکیا ژمارەی ھێزەکانی لە سەر سنووری سوریا زیاتردەکات
به‌روار: 05/07/2018
سوپای تورکیا ژمارەی یەکە سەربازییەکانی سەر سنووری سوریا زیاد دەکات و دەیان تانک و زرێپۆشیش لەو ناوچانە جێگیر دەکات. 

ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاندووە: سوپای تورکیا لەسەربازگەکانی ئورفە و دێلوکدا چەند یەکەیەکی سەربازی گواستووەتەوە بۆسەر سنووری سوریا. 

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەگەڵ ھێزەکەدا، (٣٠) تانک و زرێپۆشیش رەوانەی سنووری خۆرئاوای کوردستان کراون، ئەوەش لە کاتێدایە لە چەند رۆژی رابردوودا  لێسراوانی باڵای ئەنقەرە رایانگەیاندبوو، ھیچ بیرۆکەیەکیان نییە بۆ کشانەوەی ھێزەکانیان لە عەفرین.