سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر بەغداد
به‌روار: 05/07/2018
ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر بەغداد بۆ ئەوەی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان.

ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر بەغداد بۆ ئەوەی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیکردەوە: بڵاوکردنەوە و جێگیرکردنی ھێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق، بڕیارێکی سیادییە و لەلایەن فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان بڕیاری لەسەر دراوە.

سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لەکاتی پێویستدا، فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیار لەبارەی جێگیرکردن و بڵاوەپێکردنی ھێزە ئەمنییەکان لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق دەدات. 

وتیشی: بەپێی دەستوور، ھێزەکانی فیدڕاڵی لە ناوچە جێناکۆکەکان، جێگیرکراون.


سەعد حەدیسی روونیشیکردەوە: ھەماھەنگی و کارکردنی ھاوبەش لەنێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە ھەیە سەبارەت بە ئاڵوگۆرکردنی زانیاریی ھەواڵگریی لەو ناوچانەی، کە رووبەڕووی مەترسیی تیرۆر دەبنەوە.