سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  جەعفەر شێخ مستەفا: دڵنیام تەقینەوەی کۆگاکان بە ئەنقەست نییە
به‌روار: 05/07/2018
لێپرسراوی هێزه‌كانی ٧٠ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، دڵنیایە تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی‌ كاری به‌ ئه‌نقه‌ست و گێره‌شێوێنی نییه،‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ره‌كه‌ زیاتر كێشه‌ی ته‌كنیكی و پله‌ی گه‌رمای به‌رزه‌.

جەعفەر شێخ مستەفا بە دەنگی ئەمریکای وتووە "تەقینەوەی کۆگاکان پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ پرسیاری منیشه‌، بۆچی به‌ڕۆژدا پله‌ی گه‌رما به‌رزه‌ له ‌شه‌ودا پله‌ی گه‌رما نزمتره‌ كه‌چی له‌شه‌ودا كۆگاكان ئاگرد ده‌گرن."

وتیشی "پیویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیام ئه‌مه‌ كاری به‌ ئه‌نقه‌ست و گێره‌شێوێنی نیه‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ره‌كه‌ زیاتر كێشه‌ی ته‌كنیكی و پله‌ی گه‌رمای به‌رزه‌، بڕۆن له‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانان بپرسن بزانن وڵاتیان هه‌یه‌ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان نه‌ته‌قابێته‌وه‌."

ناوبراو وتیشی "کۆگاکای هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە هه‌موو جۆره‌ ته‌قه‌مه‌نیه‌كی تێدابوو، به‌ڵام ژماره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ زۆر نییه‌ چونكه‌ كۆگایه‌كی بچوك بوو كه‌ ته‌قییه‌وه‌."

تا ئێستا شەش كۆگای چەك و تەقەمەنی هێزی پێشمەرگە تەقیونەتەوە، چواریان لە سنوری‌ هەولێر بوون و یەکێکیشیان لە سلێمانی‌، ئەوەی‌ دیکەشیان لە دهۆک بوو، لەو ژمارەیەش چواریان تەنها لە ماوەی‌ چوار ڕۆژدا سوتاون.