سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  لە سێ میحوەرەوە ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی تیرۆریستانی داعش بەڕێوەدەچێت
به‌روار: 05/07/2018
  ھێزەکانی سوپای عێراق لە سێ میحوەرەوە ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی تیرۆریستانی داعش دەستپێکرد، کە ئامانجی سەرەکیی لێی کۆنتڕۆڵکردنەوەی رێگای کەرکوک - بەغدادە کە نزیکەی ١٠ ساڵە ھێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی بکەن.

پەیامنێری کوردستان نیوز رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەعات پێنج لە سێ میحوەرەوە ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی پاشماوەکانی داعش دەستیپێکرد، بەجۆرێک لە دیالە کە لە سنووری ئینجانەی دەشتی حەمرین تا سنووری سلێمان بەگ لەلایەن ھێزی ئۆپرایۆنەکانی دیالە کێوماڵ کراون.

ھەروەھا لە میحوەری دووھەم لە سلێمان بەگەوە تا سنووری قەزای داقووق، ھێزەکانی رەدی سەریع،  کێوماڵی ناوچەکە دەکەن، بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیامنێری کوردسات نیوز دەستیکەوتوون، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا  بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی ھێزەکانی رەدی سەریعدا، پێنج ئەندامی ھێزەکە برینداربوونە.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا چەند بۆمبێکی جینراو پووچەڵکراونەتەوە و چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشیش رووخێنراون.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا، ھێزی رەدی سەریع لە ناوچەی داویەی سەر بە کفری، ھەماھەنگیی زانیاریی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەدا ھەبووە.

لە میحوەری سێ، ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپراسیۆنێکیان لە لەیلان و سنووری داقوق لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.

دوای رزگارکردنەوەی شاری موسڵ لەدەست تیرۆریستانی داعش، تا ئاستێک مەترسیی رێکخراوەکە کەمتر ببوو، بەڵام ماوەیەکە لە چەند ناوچەیەک جموجۆڵەکانی تیرۆریستان دەستیانپێکردووەتەوە و رووبەڕووی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق دەبنەوە.