سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌مه‌ڕه‌نگ ‌
   ٢٥٠ ملیۆن ساڵی تر لەسەر زەوی کیشوەرێکی نوێ پەیدادەبێت
به‌روار: 05/07/2018

زانایانی جیۆلۆجی ئاماژە بەوەدەکەن کە ٢٥٠ ملیۆن ساڵی تر کیشوەرێکی نوێ لەسەر زەوی پەیدادەبێت کە ناوی پانگیا پرۆکسیمایە.

کیشوەرەکان لە ژێر پێیەکانماندا هەردەم لە جوڵەدان، زانایانی جیۆلۆجیش ئاماژە بەوەدەکەن بەهۆی جوڵەی بەردەوام و پێکدادان و جیابوونەوەی پلێتی کیشوەرەکانەوە توێژاڵێکی نوێ لەسەر زەوی پەیدادەبێت کە توێژاڵە کۆنەکە لەگەڵ خۆیدا دەباتە خوار زەویەوە، بەهۆی ئەو جوڵە بەردەوامەشەوە زەریاکان هەندێکیان گرژ دەبنەوە و هەندێکیشیان فراوان دەبن.

هەر بەهۆی ئەو هۆکارانەوە، زنجیرە جیای نوێ لەسەر زەوی پەیدادەبێت، هەروەها لە دەوروبەری نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن ساڵی تر کیشوەڕێك پەیدادەبێت بەناوی (Pangaea Proxima) یاخود پانگیای نوێ.