سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  هێزەکانی ئەمەریکا و ئەفغانستان ئەرکەکانیان دژی ڕێکخراوی داعش بەرەو کۆتایی دەچێت
به‌روار: 09/07/2018

بەرپرسان وتیان هێزەکانی ئەمەریکا و هێزە تایبەتییەکانی ئەفغانستان ئەرکە سەربازییەکانیان دژی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەیەکی هەرێمی نەنکەهاری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەرەو کۆتایی دەچێت، ئەو ناوچەیەش موڵگەی سەرەکی داعشە.

موقەدەم جۆش ثیڵی هێزە تایبەتییەکانی یەکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە وتی ئەرکە سەربازییەکەی ناوچەی دە بالای سەر سنووری پاکستان بەرەو کۆتایی دەچێت بەڵام ئەرکەکانی پوچەڵکردنەوە بۆمبە چێنراوەکان هێشتا بەردەوامن.

وتی " ئەمە یەکێکە لەو ناوچە سەرەکییانەیە کە دوو کار دەکات، یەکەمیان دابینکردنی پارە و سەرچاوەکانی کۆمەکیکردن و پێداویستییە لۆجیستیکییەکانە بۆ ڕێکخراوی داعش، کە ئەوەمان کۆتایی پێهێناوە. هەروەها ڕێکخراوی داعش ئەم ناوچەیەی بەکار دەهێنا بۆ ئامادەکاریی و خاڵی دەست پێکردنی هێرشە گەورەکان بۆ سەر کابوڵ و جەلالئاباد."

لەمیانەی شەڕێکدا کە لە سەرەتای مانگی شەشدا کۆتایی هات، 167 چەکداری ڕێکخراوی داعش کوژراون.
















VOA


زیاتر ...‌
لە لێدوانێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی حکومی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، مایک پەمپیۆ وتی لە هەندێک بابەتدا گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا...
19/07/2018
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی شێخ نه‌جاڕ له‌ پارێزگای حه‌له‌ب كراوه‌ و تائێستا زیانه‌كانی نه...
19/07/2018
جەین شاهین سیناتۆری ئەمریکی لە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە تویتەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، داواکارم لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە وەرگێڕی ویل...
19/07/2018
بە پشتیوانی ڕوسیا، هێزەکانی حکومەتی سوریا زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دەرعایان کۆنتڕۆڵکردەوە لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا. بەڵام هێشتا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن...
16/07/2018
ئەم هێرشەش نوێترینە لەو زنجیرە هێرشانەی کە کۆتاییان نایەت لە شاری کابوڵی پایتەخت و شارە گەورەکانی دیکەی ئەفغانستان، لەوانەش جەلالئاباد کە بە تەنها ل...
16/07/2018
پۆلیسی سلێمانی له‌ په‌یجی رٍه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، شه‌وی ڕابردووه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناحیه‌ی شۆڕش ئاگادار ده‌كرێن...
16/07/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت