سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌واڵ ‌
  پلە بەرزکردنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکاتەوە
به‌روار: 09/07/2018
جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، پلە بەرزکردنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەست پێدەکاتەوەو ھەموو وەزارەتی پێشمەرگەش دەگرێتەوە. 

لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لیژنەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار کراونەتەوە، ئەو خشتانەی بۆ پلە بەرزکردنەوە ئامادە کراون و دواکەتووە، وەک خشتەکانی ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن بۆئەوەی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ بکرێت.

وتیشی: بۆ ھەر ساڵێک دوو خشتە ئامادە کراوەو چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو ھەردوو خشتەی ٢٠١٦ بەرزبکرێتەوە، دواتریش خشتەکانی ٢٠١٧ بەرزدەکرێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

جەختیشیکردەوە: پلە بەرزکردنەوەکان ھەموو وەزارەتی پێشمەرگە بە بەرگری فریاکەوتن و ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و زێرەڤانیش دەگرێتەوە.

زیاتر ...‌
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ تاكو ئێستا وه‌ك دواهه‌مین شوێنی عیراق له‌ژێر ده‌ست تیرۆرستانی داعشدا ماون....
12/11/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت